تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



قێ
(بالە.): قاوورمە
قێخا
کووێخا٬ دووشمال٬ گەورەی دێ
قێز
بێز٬ بێ ئیشتیایی٬ هەڵشیوانی دڵ لەچتێک
قێزبردن
قێزبەل
(خۆ.): قیت و قۆز
قێزبەلە
(کە.٬ کۆ.٬ هەو.): گیایەکی بەهارییە و گوڵی سپیەو هی زەردیش دێنێ بەقەدیی حاجیلەی بنەکەی سەلکە و گەڵای وەهی ئەسپنگی دەچی ویا پنکی بەڵان پانترە بە خووێ و بە پاک کراوی دەخورێ سەلکەکەی بە دۆینەش لێدەنرێ بە کاڵیش دەخورێ. هەپلۆک٬ هەلاکوو٬ (دەر.) کەپەلووک
قێزشێویانەوە
دڵهەڵشیوان
قێزکردنەوە
دڵشێوان
قێزە
(کۆ.): چەق
قێزەوون
(هەورا.): بێزهبوونەوه٬ چتێکە دڵی لێ بشێوێتەوە
قێلیچ
(بابا.):تیکوڵی گووێزو بادام و قەزوان
قێپەرووشک
(دەر.): قرپی توورهاتنەوە یا دووای چێشت و تێر خوواردنێ
قێچ
(باد.): کێچ. (دەر.) چەپخێل
قێڕە
(هەورا.): قۆڕ( بۆ گیانلەبەر) ٬ گەدەووڵ٬ (ئەردە.): دەدە. قیڕەقیڕی قەلەڕەشەی. قڕقڕی بۆق
قێڕەقێڕ
قاڕەقاڕی بێ پسانەوەی بۆق و قەلەڕەشەی
قێڕەیی
(هەورا.): قۆڕی (بۆگیان لەبەران)
ئاقێلە(ئاکۆ)
کەرەستەی جووتی
ئاقێلەوماقێلە
داروباری جووتی
ئاوزەنگی تەقێن
برێتییە لە ئاودانی ووڵاخ واتا کەسێکە، کە ووڵاخی ئاو دەدات
تاقێوەکەردەی(هەورا)
ترەقێن
کەسێکە چتی بته قێنێ
تفەنگ تەقێن
تۆقێنەر
تیوول تەقێنە(دەر)
تێهەڵچەقێن
تێچوون، تێڕاکران، تێڕۆکران، هەڵچەقان، ڕاچوون، تێ هەڵچەقان، تێڕاچوونی چتێکی تیژی وەکوو دەرزی و دڕوو و ئیتر لە لەش یا لە چتێکی تردا
تێچەقێنەر
ئەو کەسەی شتێک لە شتێکی بچەقێنێ
تەڵەتەقێن
مەبەس لە مەردومی فێڵبازە
دارتەقێنە
(ئەردە.): باڵندەیەکە، دارکونکەرە، دارەسمە
دارشەقێن
قاشۆ،دارێُکی تایبەتییە گەمەی شەقێنی پێدەکرێ.
دەرتەقێن
ئاسنێکە بەدەرگاوە دەخرێ بۆ لە دەرکە دانێ٬ دەرکوت٬ دەرگاکوت
دەمتەقێن
سفرەی فەقێیان(ﺌەردە.)
هەشت ﺌەستێرەن٬ لەنێوانی ﺌەستێرەی دووپشک و تەراروودایە. سفرەی هەتیوان٬ سفرەی دەروێشان.