تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



قیڕ
(هەو.٬دۆڵ.):خڵتەی مۆدنە٬ ژاری سەبیلە. قیل٬ چتێکی ڕەشە لە کان و درز دەدرێ بۆ ڕێگاوبان و زۆر چتی تر بەکاردەبرێت بۆ قیڕەتاو کردن و بۆ زۆر مەبەسان بە کار دەبرێ
قیڕان
قیڕاندن
قیڕەکردن٬ قاڵاو٬ (باک.): تێکدان٬ کاووڵکردن
قیڕانن
قیڕبچم
نەگریس٬ پیس٬ دەنی
قیڕبەقەرەس
قیڕتاو
قیڕەتاو٬ شووێنێکە یا چتێکە قیڕی تێ هەڵسوورابێ.-کردن:قیڕ لە چتێک هەڵسوون
قیڕتەبەق
(هەورا.): تەپڵەک٬ قەرتاڵە یا سەلەیەکە پێستی بەڕوودا گیرابێ و قیڕەتاو کرابێ
قیڕسیا
قیڕقاچ
(هەورا.): جوورە غارێکی ووڵاخانه٬ کە خووار بڕوات.وەرگەڕانەوەی سووارە بە هەموو لایەکیدا لە کاتی تاوداندا بۆ تفەنگ تەقاندن
قیڕقەنە
(کۆ.):خڵتە
قیڕوسی
قیڕوسیا
تخ٬ چش٬ قیڕوسی٬ بەکاردێنرێ لە کاتێکیدا کە کارێکی گەند ڕووی دابێ و لێقەوماو ڕقی هەڵسابێ و لە ڕقان گووێی نەداتی و بڵێ
قیڕوقاچ
قیڕوهۆڕ
قیڕەقیڕی زۆر
قیڕژە
ڕەژووی بەردی
قیڕکەر
کەسێکە بقیڕێنێ
قیڕی
چتێکە لە ڕەنگدا وەک قیڕی وابێ
قیڕین
چتێکە ل قیڕی دروستکرابێ
قیڕە
(هەورا.): قیڕەقیڕ٬ دەنگی قەبەی بەرزی ناسازە. قووقه٬ گاڵ٬ قریشته٬ دەنگی مریشک و کەڵەبابانە. قۆڕ٬ دەنگەدەنگ. گاڵەگاڵ٬ قیژه٬ (ئەردە.): قێره٬ گلەیی٬ قیڕە٬ دەنگی مریشک و ئیتر
قیڕەتاو