تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



قڕ
قڕان٬ مەرگی تێکڕایی٬ مەرگ و میر٬ قات و قڕ٬ مەرگی گیان لەبەران بە دەستی گەل واتە بە تێکڕایی. (ئەردە.): قەلبیر٬ قەلبیره٬ خنچکە٬ ناز
قات و قڕی نێومەلۆیان
گرانیێکە لەکاتی دروێنەدا پەیدادەبێ
قاتی و قڕی
قات وقڕی٬ قاتی
قڕان
لە نێو چوون٬ قەڵاچوه٬ قەراچۆ٬ قڕتێ کەوتن٬ مردنی بە گەل بۆ هەموو گیان لە بەرێکی. پارچە پارەیێکی گچکەی زێوینە بای (20) شایی یانە و هەزار دیناری ئێرانێیە. (ئەردە.): نەبوونی نابووتی٬ قڕبوون
قڕاندن
جقاندن٬ دەنگی قەلەڕەشە و بۆقییە کە مەبەس لە نوقڵانەو نەخشەی خراپە. پێهەڵکاڵان
قڕاندن
تێکدان٬ کاولکردن. بەسەردا-:شاتاووڵ. –ی کەڵەباب: قووقاندن
قڕانن
(ئەردە.): قڕاندن٬ هانای خراو. قڕانی بە گووێچکەیدا: قیڕاندنی بە گووێچکەی کەسێکیدا: هەواڵێکی ناخۆش بە یەکێک بگەیەنرێ
قڕباق
بۆق٬ بەقەرە
قڕبوون
تەفروتوونابوون٬ ڤەبڕان٬ مردنی گیاندارانە بە کۆمەڵی و زۆر
قڕبۆز
کەسێکە ڕیشی ماش و برنج بووبێ
قڕبۆق
قڕتێخستن
کوژتاری تێکڕایی
قڕتێکەوتن
مردنی ئاژاڵە بە کۆمەڵ و بۆ هەموو گیاندارێکیش بە کاردەبرێت
قڕتێکەڤتن
قڕخێنە
ئەو دەنگەیە ٬ کە لە گەروو دێتە دەرەوە لە کاتێکیدا ٬ کە چتێکی لە گەرووی گیرابێ
قڕقڕ
(کۆ.):باڵندەیێکە
قڕقیلە
(شا.):لۆتە٬ ئەو دەنکە مێوژانەیە نابنە مێوژ بە بێژنگ جووێ دەکرێتەوە و بۆ خۆشاو دەست دەدەن
قڕنوو
میچ٬ کڕنە٬ (هەو.):قڕنە٬ (باک.): قرنی٬ لەگەنە گچکەترە و تەنک و خڕ و پێی زۆرە
قڕنووس
لەچەر٬ بەرچاوتەنگ
قڕنۆک
(سوور.):چرووک٬ بەرچاوتەنگ٬ قرچۆک