تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



شێوەقوڵانی
شێوشیوانێ، چێشته قوڵەی منداڵانه.
شێوەقوڵه
چێشتەقوڵەی منداڵان.
شەقووق
درەختی قەزوانی زڕ.
شەپڵەقوونە
جوورە گەمەیەکە.
قازانقوڵفی
نێرو مێیەکە ئێخەی پێدا دەخرێ
قازووقوڵنگ
قازوقوڵینگ٬ قازومێشەسی
قاشقونجی
ئافرەتی جرپنی بێ شەرم
قاقوم
گیان لەبەرێکە وەسمۆرەی دەچێ پێستەکەی سپی و نەرم و زۆر گرانە
قاووقوو
قاوەقاو٬ قولاقول٬ قوولە٬ هەراهەرا٬ قاڵمەقاڵ
قاچ وقووچ
دزی بەفڕوفێڵ
قاچ وقووچکردن
دزی کردن بەفڕوفێڵ
قاڕوقووڕ
قاڕەقاڕی زۆر٬ باڕەباڕی ئاژاڵ
قزەڵقورت
قوبقوبە
(هەورا.): قوبه٬ گۆی سەرەوەی تاسی سەری ژنانە لەزێڕ یا لە زێو دروستدەکرێ
قوتەقوت
زۆر خۆ نیشاندان. وەدووی چتێکی نهێنی کەوتن. جووڵانەوە٬ جووڵەجووڵ٬ قنجەقنج٬ هەڵپەڕوداپەڕ
قورتقورتاوی
چتی لق لق
قورقورتە
قوززەڵقورت
دەردێکە وەکو سندان لە گیاندار و کاڵەک و شووتی و ترێزووی دەدا ٬ بۆ جنێویش بە کار دەبرێ . قزه٬ قزەڵقورت٬ زڵفنج٬ ژەقنەمووت٬ زڵفنجاو٬ ژەقنە٬ کندرووس٬ زەبرەبەند٬ ڕەنگە تامی گووژاڵک یا چتێکی تاڵتر بێ. بۆ جنێو بە کار دەبرێ٬ نەخۆشیێکی ناسراوە
قوزولقورت
قوزەلقورت
قولقولاندن
جوورە یارییەکی دوو دەستەییە قامکی لاقی چەپ لە پشتەوە دەگرن بە دەستی ڕاست لە پشتەوە وە لەسەر پێی چەپ بە هەنگڵە شەڵە دەچن بۆ یەکتری