تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



قورئان خواردن
سووێندخوواردن بە قورئان
قورئاندان
سووێنددان بە قورئان
قورادە
مسی شکاو٬ جوورە پیوازێکە سەلکەکەی هەرگیز گەورە و خڕ نابێ
قورباق
قەرباقه٬ داعبایەکی ئاوییه٬ بۆق
قوربان
گۆری٬ بەڵاگەردان٬ (هەورا.): پایەنداز٬ پێشبار٬ گاو و گەردوون٬ پێناو٬ سەرگەرد٬ قۆچ ٬ قۆچی قوربان٬ گۆشتی قوربان٬ (جا.): بڕێتی ٬ سەرگۆر٬ کوشتی. بە-بوون: دەبەرمردن٬ خۆله٬ پێناونان٬ لەبەر گەڕان٬ -کردن: لەسەر گەڕاندن٬ لەسەرگێڕان٬ لەبەرگێڕان٬ بۆ ڕێزگرتنی ئەو کەسەش بە کاردەبرێ٬ کە قسەی لەگەڵ دەکرێت. –ی: کوشتییەکە ٬ کە لە چووار ڕۆژەی جەژنەی قووربانێدا سەر ببڕێ بە ئاوی قۆچەوە
قوربانی کردن
قوربانی کردن لە چووار ڕۆژەی جەژنی قوربانێدا بە ناوی قۆچەوە
قورت
(باک.): قوم.-ێک ئاڤ:قومێک ئاو
قورتانن
قورتقورتاوی
چتی لق لق
قورتم
لووتی فیلییە و هێندە درێژە دەگاتە زەوی خوواردەمەنی پێهەڵدەگرێ و بۆ زاری دەبا. (موک.):گەروو٬ قوم٬ قوڕقوڕاگە
قورتگ
قورتە
دەنگی گەرووە لە سەرمان یان لە بەر گریان. لرخە.(جا.):باڵندەیێکی سوور و سپی و ڕەشی تێکەڵاوە بەقەدەر ڕەشۆڵەیێکی دەبێ لە جێگایانی زۆر ئاستەم لە کێواندا هێلانەی دەکا. گۆیا ئەگەر گڵی هێلانەکەی وی لە هەر برینێکی کۆنی ووڵاخ و ئاژاڵان بدرێ٬ چاکی دەکاتەوە
قورخ
(زا.):ئەستێرەی گەلاوێژ
قورس
خەپلە٬ کولیچه٬ خرت٬ قورسوقۆڵ٬ گران٬ سەنگین٬ مرۆی سەنگین٬ گوێیە کە گران بووبێ
قورساندن
قورسایی
گرانایی٬ سەنگ٬ قورسه٬ گرانی یا قورسی
قورسهەڵگر
ئامرازێکە چتی قورس لەسەر پشتی لۆری دادەنێ و دەشی هێنێتە خووارێ
قورسوقۆڵ
چتی داڕێژراوی قایم٬ قایم٬ سەنگین٬ مەحکەم