تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



قوڵچە
قول٬ دسک٬ - گیاو گۆڵ. دەسکە گیا یا گوڵ٬ پڕبەمستی٬ پڕ بە نێوانی قامکی گەورەوشادە
قوڵکەی شانی
(هەورا.): چەڵەمە
قوڵۆفچی
(هەورا.): دوگمە
قوڵینگ
باڵندەیێکی کێوییە مێردی قازییە و پێکەوە گەرمێن و کووێستانێ دەکەن. جوورە پاچێکە٬ (باک.): تەڤر٬ کوولانک٬ زەنگەن.قوڵنگ: جوورە باڵندەیێکە
قوڵینە
(بابا.):قەرتاڵەیەکی قووڵە ٬ سەوەتەیە کەلە شووڵکان دروستدەکرێ
قوڵە
ووشترگەلوو. سەری چاڵایی هێلکە . چارەوێی ڕەنگ شێ. سەرە تیژەکەی هێلکە یە. ناوی دێیەکیشە لە نزیک خانەقین. گیانداری کلک کورت. قوڵخ
قوڵەبازەڵە
(ئەردە.): قەلەپاچکە
قوڵەبانک
(باد.):بەر هەیوانێکی سەرباندارە نووێن و چتی تری لەسەر دادەنرێ
قوڵەبن
خرپن٬ تێکسرماو٬ کورتەبنه٬ خڕیلانه٬ کورت و قەڵەو ٬ بانۆڵە٬ کنک٬ دووگوردی٬ خڕو کورتەباڵا٬ کوڵەبنه٬ خڕوپڕ٬ دووقوولری٬ خەپەتۆڵە٬ خەپله٬ خەپەرە٬ خەپەتۆره٬ خەپانه٬ خشپن٬ قوڵەپانکێ٬ خڕو مڕ٬ مەندین٬ بونیە قەڵەوو کورت
قوڵەفیسقە
(ئەردە.): قولە پێ٬ قولاپە
قوڵەقاچ
قوڵەقوڵ
(ئەردە.): قوڵتەقوڵتی چت لە سەرئاوور٬ کوڵەکوڵ٬ (ئەردە.): قڵتە قڵت
قوڵەقۆچکە
(باک.): کۆچکە
قوڵەنج
(فە.):هەنگاو٬ شەقاو
قوڵەنگ
قولنگ
قوڵەپانکە
قوڵەپێچ
ڕەپێچەک. –دان: ڕەپێچەکدان
قوڵەچۆماخ
کوتەک٬ کوتەکی کورت٬ قوڵەدار
قیقەی قووای قیقووی
(لو.):هەراهەرا٬ نەڕڕەنەڕڕی پاڵەوان