تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



قوڕەسوورە
جوورە قوڕێکی سووری پاکە چتێکی٬ کە سەگ ئاوەگڵی کردبێت٬ بە-پاک دەکرێتەوە٬ بۆ لیریش لە لەش دەدرێ
قوڕەماسی
(کۆ.):جوورە ماسییە کە
قوڕەپەست
قوڕپەست٬ هەڕەپەست٬ قوڕێکە پێ پەستکرابێ٬ قوڕەتێنە٬ قوڕەبانێکە٬ کەلەسەر گڵەباخەوە دەکرێ. مۆرە٬ تفە
قوڕەپەستکردن
قوڕەپەسە
قوڕەپەستە
قوڕەڕەش
جوورە قووڕێکی ڕەشە بەنی پێ ڕەش دەکەن٬ قوڕەسیان
قوڕەژێلکە
زیندەوارێکی ئاوییە
قوڕەکاری
خەریک بوون بە کارو باری قوڕەکاریەوە
قوڕەکاری
قوڕکاری
قوژبن
قولینچک٬ کەلێن٬ پەنا٬ پەناو٬ پەسیو٬ قولینچک٬ گۆشه٬ کونچک٬ (ڕەوا.):قوڕنیشک
قوژبندار
(باک.): بستی٬ گۆشەدار٬ سووچدار
قوڵاخ
بنکاچ لە ناو گۆمی ئاویدا٬ کە ماسی لە زستانێدا خۆی تێدا بۆسەدەدا٬ جێگای دابەشکردنی ئاوە بۆ مەرەزە لە لای سەروویەوە.پارچەیەکە لە لەشی ئاژاڵ٬ کە دڕندە خوواردبێتی یا مردار بووبێتەوە و شووان بۆ بەڵگە هێنابێتیەوە لای خاوەنی. کەوڵ و پێستی گیاندار.شووێن٬ شووێنەهەوار. کیڤ٬ بەرگ٬ پێست٬ تێکوڵ٬ مۆڵ بوونی ماسی و ئاژاڵە
قوڵاخی
قاڵاخی٬ ڕەش٬ کراسی ڕەشی تازیەداری
قوڵاخە
مۆڵ بوونی ماسی و ئاژاڵە
قوڵاخەدان
کۆمەڵ بوون و بەسەر یەکتری کەوتنی ماسی لە سەرمادا. کۆمەڵ بوونی گیاندار
قوڵاچە
(بار.):دوو باڵی کراوەوە٬ پێوانەیێکە٬ بە درێژایی دوو دەستی کراوەوە
قوڵای بانکێف
قوڵبێقڵ
(باک.): تفنک٬ کونەکەپۆ
قوڵت
کوڵانی چتە لە ناو مەنجەڵ و ئیتردا. ڕوچوون٬ قوم بوون لە ئاویدا یا دەنگی چوونە خووارێ.ڕووت.قووت.سەڵت
قوڵتانن
قورتانن٬ بردنەناو ئاو٬ ڕۆهێشتنە ناو ئاو