تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



قوڕبوون
(فە.):سووربوونەوە
قوڕبەسەر
کز٬ چارەڕەش٬ خۆشەویست لێ مردوو٬ لێ قەوماو٬ هەژار٬ -ی: کزی٬ چارەڕەشی٬ لێ قەوماوی٬ هەژاری
قوڕبەشک
دڕندەیێکە لە نێوانی سەگ و پشیلەیدایه٬ نوختەنوختەی ڕەشی لە لەشیدایە
قوڕتێکەر
کرێکارێکە٬ کە هەر قوڕ تێکا بۆ قوڕ کێش
قوڕخێنە
(هەورا.): قرخێنە٬ قرپە
قوڕدادەر
کەسێکە٬ کە هەر قوڕدا بدا لەسەر چینی دیواری بۆ وەستا.
قوڕسکەقوڕسک
نووسکەنووسکی سەگ لە کاتی ئازار پێ گەیشتنیدا یەک لەدوای یەکتر
قوڕشێل
کرێکارێکە ٬ کە هەر قوڕی بشێلێ و خۆشی کات
قوڕقوشم
مز٬ خوردەک
قوڕقوڕ
(باک.): قەلەڕەشە
قوڕقوڕاچکە
قوڕقوڕاگە٬ قوڕاچکه٬ قوڕگ٬ گەروو٬ گەلوو
قوڕقوڕاکێ
(هەورا.): گەروو
قوڕقوڕاگە
قوڕقوڕۆچکە٬ قڕقڕۆچکە٬ هەفک٬ قوڕقوڕتە٬ قوڕوو٬ (کۆ.):قرقرتۆک. قوڕقوڕاکێ٬ قەرقارک٬ گەروو٬ قوڕگ(بۆڕی هەناسەیە)
قوڕقوڕۆچکە
قوڕمساغ
قورمساخ٬ ژنحیز٬ -ی:قورمساخی
قوڕنانەسەرچاو
بریتییە لە داخ و خەفەت کردن بە دڵی کەسێکیدا
قوڕناویلکە
داعبایەکی درێژی بچکۆڵەی ئاوییە لەبەهاراندا پە یدا دەبێ و دەنگێکی زلی هەیە
قوڕنە
گۆشەی ژوور یا حەوش
قوڕنەت
(باک.باد.):حەوز٬ قوڕنە
قوڕوقسڵ
چتێکە دەگیرێتەو لە گڵ و قسڵ بۆ بە کار هێنانی لە بناغەی دیواری