تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



قولیک
(زا.):بەندیخانە
قولێر
(بار.باک.):سێوە لا سوورە. (باک.): کون. –کرن: کونکردن
قولە
قولڵه٬ تەپڵەسەری شاخ و گرد و داری بەرز. چارەوێی ڕەنگ شێ
قولەتین
ئەندازەیێک لە ئاو کە چوویتە ناوی ڕەنگی تێک نەچێ و پیس نەبێ
قولەتێن
ئەندازەیێکە لە ئاو٬ کە چوویتە ناوی ڕەنگی تێک نەچێ و پیس نەبێت
قولەشین
(موک.):گیایەکە لە ناو قۆپی و مێرگاندا دەڕوێ دەکرێتە ئالیکی ئاژاڵ و ووڵاخان. کەروێشک
قولەمشت
قولی مشت٬ -ێ: چتێکە بە پەنهانی بیخەیتە قولی مشتی یەکێکەوە
قولەنگە
قولەپسکێ
(ئەردە.): سستی لە ڕۆییشتنا
قولەپێ
(هەورا.): قولاپە
قولەپە
(ئەردە.): قولاپە
قولەڕەش
(موک.):گیایەکە لە مێرگاندا دەڕوێ بۆ ئالیکی ووڵاخان دەستدەدات
قولەک
(باک.): تیر٬ گیایەکی گەڵا پانیشە بەسەر زەویدا پان دەبێتەوە
قوم
قیپ٬ نقووم٬ -بوون: ڕۆچوون٬ نقووم بوون٬ چۆم بوون٬ قیپ بوون. گوڵپ٬ ڤڕ٬ مژ٬ ئەوەندە ئاو یا شلەمەنییە ٬ کە لە زار کرێ بۆ جارە قووتانێکی ٬ پڕ بە گووپ. –ێک: ڤرەک ئاڤ. –ێک لە ئاوان یا لە جگەرەدان: قومێک ئاو خوواردنەوە٬ پشووێک جگەرە هەڵمژین و جغارە کێشان. فڕ. –ێک ئاو. زیخ٬ خیز٬ لیم. نێی ئاش.کۆل٬ نێ. دارێکی درێژە و ناو هوڵۆل وەکوو ئاخوڕ ئاوی تێدەکرێ بۆ خوواردنەوەی ئاژاڵ و هەم دەفرێکی گەورەیە بۆ ئاوی ئاژاڵان
قوم لێدان
نەفەسێک لە جغارەو سبیلەو ئیتردان٬ وەرگرتن و هەڵمژینی چتی شل٬ مژین
قوم لێدایێ
بەستەیێکی بادینانییە
قوماتە
پارچە تنراوێکە منداڵی تازەبووی پێ دەپێچرێتەوە
قوماتەکردن
پێچانەوەی منداڵی ساوا بە تنراوێکی لە مەرحەمە یا چتێکی تردا
قومار
گەمەیێکی ئەنجام پیسە بۆ پارە لێک بردنەوە. لە- ێ دادۆڕاندن:واتە لە دەست چوون و زیانکردن. لە-ێدا بردنەوە: قازانج کردن. فڕوفێڵ.فشه٬ گاڵته٬ یاری٬ کایە