تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



قوبکە
(ئەردە.): قوپکه٬ گومبەز
قوبگە
(ئەردە.): گۆی سەر ئاڵا و بەیداخان
قوبە
قوببه٬ قووبقوبه٬ گوبه٬ گومەز٬ گومبەزی گەرماو و مزگەوتان و ئیتر.-ی زێڕ و زێوی کەمەران: قوبپەی خڕی کەمبەران
قوت
(باک.): ژێ:-بوون:جووێ بوونەوە. –کرن: دووایی هێنان٬ بڕانەوە٬ (باد.):کورتەباڵا بۆ هەموو گیان لهبەرێکییە ٬ هەرزەو بێ ژیر.قەتیز٬ چاوەڕێ٬ ماڵاتی گووێ کورت٬ هوشیار٬ ووریاو قنج٬ قیت٬ قنج٬ بەرز٬ بڵند. – بوونەوە: قیت بوونەوە٬ هەرزە. گەوج٬ گێل
قوتابخانە
خووێندنگە.-ئامادەیی.-پزشکی.-کشت و کاڵ.-شەڕی.-دادگەری
قوتابی
شاگردی قوتابخانه٬ فەتێ٬ فەقێ٬ منداڵێکە لە قوتابخانە بخووێنێ
قوتار
ڕزگار٬ دەرباز٬ ئاسوودە٬ ئازاد٬ -بوون: ڕزگاربوون.-کردن:ڕزگارکردن٬ دەربازکردن٬ قەتار٬ چەند ووڵاخێکە بەرو دوا بە ڕێگایەدا بڕۆن
قوتان
(فە.):کۆخین٬ (زا.):کوتان
قوتاندن
(فە.):کۆخاندن
قوتانن
(فە.):کۆخین
قوتاوی
قوتایی
بڵندی٬ بڵنی٬ قۆقزایی٬ شووێنی قوتە لە زەویدا ٬ بڵندایی
قوتبەیی
تیرەیێکە لە لوڕ
قوتحە
(ئەردە.): چتی زۆر چاک٬ جووان٬ خاس٬ فرەخاس
قوترمەپا
(هەورا.): قولاپه٬ قولەپێ
قوتفین
(زا.):سڕبوون لە سەرمان
قوتم
(زا.):کورتمه٬ دارێکە لە زەویدا مابێتەوە دووای بڕینی
قوتمسان
هە ڵپسان
قوتمساندن
هەڵپساندنی گوڵ و گیا و ئیتر٬ کە ئافرەتان بە پرچ یا بە شەدەکانیاندا دەکەن
قوتنی
جوورە پارچەیەکی دێغ دێغ و ڕەنگاوڕەنگ بوو لە لۆکە دروستدەکرا٬ دەکرایە کەواو پانتۆڵ