تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



قوڵپاندن
(باک.): قڵپ کردنەوە
قوڵپدان
بڵقدانی ئاو لە کاتی هەڵقوڵان و یا کوڵانیدا. هەنیسک دانن لە گریانێدا
قوڵپن
مەردومی خرپنەی قەڵەو
قوڵپنە
قوڵپچە
(هەورا.): دوگمە
قوڵپک
(باک.): گرتنی کاتی٬ داڕزان٬ دوگمە
قوڵپە
قڵف٬ قوڵته٬ دەنگی کوڵینی چتی شل٬ قوڵپە قوڵپ
قوڵپەقوڵپ
قوڵتەقوڵت٬ بڵقەبڵق٬ قڵپەقڵپی یەک لەدووای یەکتری
قوڵپەژێر
(هەو.):بەری گوڵە هێرۆ
قوڵچماخ
مەردومی قسە خۆشی٬ قسە ڕەوان. هەرزه٬ قوڵنگی٬ قوڵدڕ
قوڵچە
قول٬ دسک٬ - گیاو گۆڵ. دەسکە گیا یا گوڵ٬ پڕبەمستی٬ پڕ بە نێوانی قامکی گەورەوشادە
قوڵکەی شانی
(هەورا.): چەڵەمە
قوڵۆفچی
(هەورا.): دوگمە
قوڵینگ
باڵندەیێکی کێوییە مێردی قازییە و پێکەوە گەرمێن و کووێستانێ دەکەن. جوورە پاچێکە٬ (باک.): تەڤر٬ کوولانک٬ زەنگەن.قوڵنگ: جوورە باڵندەیێکە
قوڵینە
(بابا.):قەرتاڵەیەکی قووڵە ٬ سەوەتەیە کەلە شووڵکان دروستدەکرێ
قوڵە
ووشترگەلوو. سەری چاڵایی هێلکە . چارەوێی ڕەنگ شێ. سەرە تیژەکەی هێلکە یە. ناوی دێیەکیشە لە نزیک خانەقین. گیانداری کلک کورت. قوڵخ
قوڵەبازەڵە
(ئەردە.): قەلەپاچکە
قوڵەبانک
(باد.):بەر هەیوانێکی سەرباندارە نووێن و چتی تری لەسەر دادەنرێ
قوڵەبن
خرپن٬ تێکسرماو٬ کورتەبنه٬ خڕیلانه٬ کورت و قەڵەو ٬ بانۆڵە٬ کنک٬ دووگوردی٬ خڕو کورتەباڵا٬ کوڵەبنه٬ خڕوپڕ٬ دووقوولری٬ خەپەتۆڵە٬ خەپله٬ خەپەرە٬ خەپەتۆره٬ خەپانه٬ خشپن٬ قوڵەپانکێ٬ خڕو مڕ٬ مەندین٬ بونیە قەڵەوو کورت