تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



قوڵتە
جوورە دەنگێکە لە کاتی خوواردنەوەی چتی شلدا لە گەرووی هەندێ کەسا پەیدا دەبێ. (ئەردە.): چوونە بن ئاوێیە. دەنگی کوڵانی ئاوێیه٬ قوڵپه٬ (هەورا.): قوڵ٬ لە ناو دەفر و مەنجەڵێدا٬ قڵتە. (هەو.):نووکە باریکەکەی هێلکەیە٬ قووڵە. –ی ڕانی: ئەستوورایی ڕانی (دزە.): باڵندەیێکی گچکەیە و بۆرە لە جێگایانی سەختی کێواندا ێلانەی دروستدەکات و هێلانەکەش بنێشتی قایم دەکات چل ڕۆژان لە زستانێدا دەرناچێ. قوڵتە شینکە. قورته٬ قورتک٬ دەنگێکە لە ژێر ئاوەوە بێتە دەرێ
قوڵتەباز
(خۆ.):فێڵباز
قوڵتەخۆرە
قوڵتەخۆرە
قوڵتەش
قوڵتەشە
(ئەردە.): قوڵتەش. –ی: بێ شەرمی٬ ڕووداماڵراوی
قوڵتەقوڵت
فڵقەفڵق٬ (بابا.):قوڵپەقوڵپ٬زڵقه٬ زڵق٬ دەنگی کوڵانی شلەمەنییە لەسەر ئاوری بەبێ پسانەوە. قڵتەقڵت. هەڵپەڕوداپەر
قوڵتەی ڕان
ئەستوورایی ڕانی٬ مەشکەڕان٬ شلکەی ڕان