تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



قوڵت
کوڵانی چتە لە ناو مەنجەڵ و ئیتردا. ڕوچوون٬ قوم بوون لە ئاویدا یا دەنگی چوونە خووارێ.ڕووت.قووت.سەڵت
قوڵتانن
قورتانن٬ بردنەناو ئاو٬ ڕۆهێشتنە ناو ئاو
قوڵتش
(ئەردە.): بێ شەرم ٬ کوڵەش٬ ڕووش
قوڵتیان
(ئەردە.): چوونە ژێر ئاو٬ قوم بوون
قوڵتە
جوورە دەنگێکە لە کاتی خوواردنەوەی چتی شلدا لە گەرووی هەندێ کەسا پەیدا دەبێ. (ئەردە.): چوونە بن ئاوێیە. دەنگی کوڵانی ئاوێیه٬ قوڵپه٬ (هەورا.): قوڵ٬ لە ناو دەفر و مەنجەڵێدا٬ قڵتە. (هەو.):نووکە باریکەکەی هێلکەیە٬ قووڵە. –ی ڕانی: ئەستوورایی ڕانی (دزە.): باڵندەیێکی گچکەیە و بۆرە لە جێگایانی سەختی کێواندا ێلانەی دروستدەکات و هێلانەکەش بنێشتی قایم دەکات چل ڕۆژان لە زستانێدا دەرناچێ. قوڵتە شینکە. قورته٬ قورتک٬ دەنگێکە لە ژێر ئاوەوە بێتە دەرێ
قوڵتەباز
(خۆ.):فێڵباز
قوڵتەخۆرە
قوڵتەخۆرە
قوڵتەش
قوڵتەشە
(ئەردە.): قوڵتەش. –ی: بێ شەرمی٬ ڕووداماڵراوی
قوڵتەقوڵت
فڵقەفڵق٬ (بابا.):قوڵپەقوڵپ٬زڵقه٬ زڵق٬ دەنگی کوڵانی شلەمەنییە لەسەر ئاوری بەبێ پسانەوە. قڵتەقڵت. هەڵپەڕوداپەر
قوڵتەی ڕان
ئەستوورایی ڕانی٬ مەشکەڕان٬ شلکەی ڕان
قوڵتەقوڵت
فڵقەفڵق٬ (بابا.):قوڵپەقوڵپ٬زڵقه٬ زڵق٬ دەنگی کوڵانی شلەمەنییە لەسەر ئاوری بەبێ پسانەوە. قڵتەقڵت. هەڵپەڕوداپەر