تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



قوڵاخ
بنکاچ لە ناو گۆمی ئاویدا٬ کە ماسی لە زستانێدا خۆی تێدا بۆسەدەدا٬ جێگای دابەشکردنی ئاوە بۆ مەرەزە لە لای سەروویەوە.پارچەیەکە لە لەشی ئاژاڵ٬ کە دڕندە خوواردبێتی یا مردار بووبێتەوە و شووان بۆ بەڵگە هێنابێتیەوە لای خاوەنی. کەوڵ و پێستی گیاندار.شووێن٬ شووێنەهەوار. کیڤ٬ بەرگ٬ پێست٬ تێکوڵ٬ مۆڵ بوونی ماسی و ئاژاڵە
قوڵاخی
قاڵاخی٬ ڕەش٬ کراسی ڕەشی تازیەداری
قوڵاخە
مۆڵ بوونی ماسی و ئاژاڵە
قوڵاخەدان
کۆمەڵ بوون و بەسەر یەکتری کەوتنی ماسی لە سەرمادا. کۆمەڵ بوونی گیاندار