تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



قنگ
(کە.):قوون٬ کۆم٬ سیک٬ پیزی٬ کۆمی٬ بڕێژە٬ بێخ
قنگ خولدان
قوون هەڵسووڕاندن٬ سەماکردن٬ قەلبیره٬ قڕان٬ قنگ هەڵتەکاندن
قنگ لێ کەوتوو
قنگ هەڵتەنن
قنگ هەڵتەکاندن
قنگانیسک
(ئەردە.): ئانیشک
قنگاو
ئاوێکە نرابێ لە مەرەزە و کشت و کاڵ سەری کردبێت و دەرچووبێت
قنگاوڵە
دووپەلە٬ گیایەکی بەهارییە سووردەکرێتەوە بۆ ڕەوانی دەخورێت٬ کەمێک بەرز دەبێتەوە گەڵاشی وەهی بی دەچێ
قنگدانەزەوی
جنچکان٬ قنچکه٬ قنیچکان٬ هەڵتروشکان
قنگدانەوە
مەبەس لە کەمە دانیشتنێکە
قنگدەر
قووندەر٬ نێرینەی حیز
قنگر
(کە.): کەنگر٬ گیایەکی بەهارییە و بنەکەی دەخورێ
قنگرتن
مەبەس لەمنداڵێ کە بۆ یەکەم جار لەسەر قوون دانیشتێ
قنگرواچ
قنگروماس
کەنگرو ماست
قنگرپاچ
قنگرەزا
(ئەردە.): جوورە جەوییەکە لە کەنگر پەیدا دەبێ
قنگلاشک
نێرتکی ووشکی گیای کەنگرێیە
قنگهەڵتەکێنە
قنگ هەڵسەنگێنه٬ بەرگاییلکه٬ کلک هەڵتەکێنه٬ کلک هەڵسەنگێنه٬ فیسقە
قنگچاو
قنگی چاو٬ قولینچکی چاو بەلای گەرووەوە