تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



قنە
هاندان بۆ گیان لەبەران٬ نکە
قنەقن
جوورە ڕەوتێکی کەوانە٬ چەشن و شێوەی ڕۆییشتنی کەوە. مرۆ کە بە شادی و خۆشی بنوێنێ. نقەنق٬ نکەنک٬ هانکەهانک٬ دەنگی مرۆی نەخۆشە یا ماندوو
جیقنەسپیلکە(موک)
ڕیقنەسپیلکە، لۆغان، نێودەمی پەڕەووران بە تایبەتی هی ماڵەکی جوورە زیپکەیەکی دەردەکات سپین و چارەی دژوارە، پیوازی پیشاو یا سالیسیلات یەک لە 8 یا پەرمەنگەنات 2 لە (1000)ی دەدەنێ
زەقنەبووت
زەقنەبووتکردن
زەقنەکردن، ووتەیەکە بەکاردێنرێ بە سووکییەوە بۆ خوواردنی چتێک لەلایەن کەسێکەوە
زەقنەمووت
زەقنەمووتکردن
ژەقنەکردن
زەقنەپووت
قاقنەک
(فە.):ژەک هی هەموو گیان لەبەرێکی
قەقنەس
(کە.):گۆیا مەلێکە دەسووتێ و لە خۆلەمێشەکەی هەزارانی وەک خۆی لێ دەکەوێتەوە٬ هێندێکیش لایان وایە کە دەنگی هەند خۆشە بە سۆزی خۆی دەسووتێ. بە هەموو چتێکی سووتاویش دەڵێن
چەقنەق(باک)
بەردی چەخماخی تفەنگییە
ژەقنەبووت
ژەقنەمووت،ژەقنی هەلاک، رمێکی بۆر و چکۆڵەیە دەنێو گیایاندا خۆی دەشارێتەوە ماڵات بیخووا پێی دەمرێ ، بۆ جنێویش بەکار دەبرێ
ژەقنەمووت
ژەقنەمووتکردن
بەژەهری مار کردن، واتە خواردن و خواردنەوەیەکە ،کە سوودی لێنەبینی بەڵکو زیانی لێ ببینێ
بورقنە
بڕوانە: بۆرەقەنە
بۆرەقنە
چتێکە کەمێک بۆر بێ، بۆرکاڵ
جوقنە
باڵندەی زۆر گچکەو پەڕپووت و لاوازە
جیقنە
_ی پەلەوەران، ڕیقنە، (ئەردە) جیق، ڕیپۆقی چاو. مەردومی جیقن
دەقنە
دانەوێڵەیەکە سووختە و فەقێیانی مزگەوت بۆ زستانی کۆ دەکەنەوە
زەقنە
چتێکە زۆر تاڵ و ناخۆش
فڵقنە
فڵقن٬ مێ یینەیەکە جارجارە دەنگ لەزێیەوە بێ
فیقنە
(کە.):پیک٬ پارچە قامیشێکی شەقکراوە دەخرێتە سەر دووزەلە و زوڕنا بۆ پف پێدا کردنی
قوشقنە
ژەقنە