تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



قل
(هەو.بابا.خۆ.دەر.):دان٬ دەنک٬ گلوو٬ دەنکی دانەوێڵە٬ گلوەترێ٬ دانە٬ -ێک ترێ: گلووێک ترێ
قل وبل
قت وفت٬ باری خورانی لەش. دەغدەغە٬ کەوتنەسەر هەوەسی چتێکی
قلاش
(کە.):تێکوڵی دار٬ پارچەی زەنگەداری وورد
قلاشتن
قەلاشتن
قلاشکەری
قەلاشکەری
قلاق
(لو.):قەلەڕەشە
قلقل
(لو.):بەری گیایەکە لە نیسک دەچێ٬ بە برێشکەیی دەخورێ
قلقلە
زەنگوڵەی خڕەو چەند پارچەی ئاسنی چکۆڵە و گرمۆڵەی تێدایە
قلقژاک
(باک.): باڵندەیێکە
قلنج
(ئەردە.): بنهەنگڵ
قلووس
(باک.): کووڕ
قلووچ
(باک.): شاخ٬قۆچ
قلکەجەوت
کڵاوەبەڕوو
قلۆر
کلۆر٬ بۆش٬ ناو بەتاڵ وەکوو قامیش
قلۆنچک
(باک.): گیایەکە
قلۆپ
(باک.): شەل
قلۆچ
(باک.): شاخ٬ قۆچ
قلۆچک
خێل٬ کەسێک چاوێکی وەک چاوەکەی تر نەبێ
قلی
گیایەکە باڵا بەرز دەسووتێنرێت لە خۆڵەمێشەکەی تێزاب ئەگیرێت٬ سابوونی پێ دروست دەکرێ.(هەو.شەق.):گلووە ترێ٬ دانە ٬دەنک
قلیان
(هەورا.): قەلیان٬ قەننه٬ سەبیلە
قلیاناوی
(هەورا.): نێزگەلە٬ قەلیاناو٬ قەننەی ئاوێ
قلیانخۆر
کەسێکە قەلیان بکێشێ.-ی: قەلیان کێشان