تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



تەوەن و قسڵی(هەورا)
قسب
شیرەداری هەڵپاچراو
قسر
(هەورا.): نەزۆک٬ (شەق.٬ڕەوا.):کەندۆ٬ (زەن.):کۆندۆ(کە شیری بدا)٬ (شکا.):ستێوور٬ (هەر.):ئەستەویر٬ بەربووارد. ووڵاخ یا ئاژاڵێکی مێیە کە ساڵێکی نەزابێ٬ نەزۆک٬ داری بێ بەر
قسرک
(باک.): چڵە کا٬ پووشکه٬ قینچکە پیوازە بۆ چەقاندنی دەست دەدات
قسقل
گزگل٬ یەکێکە لە بەرەکانی دارە مازوو
قسقە
قسل
کەم٬ نەختێ: پارچەیێکی کەم لە چت
قسن
وارسی گۆڕان٬ موغبەرە٬ غەڵ٬ خسن٬ شوورەی دەوری گۆڕان. کەڵە کە بەردی ناو زەوییە. (هەو.):بەش٬ پشک٬ وارە
قسنی
چتێکی ڕەشباوە وەکو مێوی هەنگوینی بۆنێکی خۆشی هە یە
قسپ
(ئەردە.): وەی٬ قۆرت٬ ئاسیو٬ سیوەت
قسکڵ
(ئەردە.): قسقل٬ گزگل٬ جوورێکە لە بەرەکانی دارە مازوو
قسکە
(سوور.):قییسکە
قسڵ
هەک. (کە.): ئەهەک. (هەورا.): ئاهەک٬ جاڕوو
قسە
وتوووێژ٬ گفتوگۆ.-ی پڕو وپووچ و بێ واتا: هەلیت و پەلیت
قسە بردن
گێڕانەوەی قسەی یەکێک بۆ یەکێکی تر
قسە بڕین
بڕینی قسە ی کەسێکی لە نێوەڕاستێدا
قسە بڕینەوە
قسە بەر
کەسێکە قسان بگێڕێتەوە و دووزمان بێ
قسە بەسەر قسە داهێنانەوە
قسە تاڵ
کەسێکە قسە ی ناخۆش بێ: بەد وێژی ٬ قسە ناخۆشی