تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



قرچ
(کە.): دەغڵی درواوه٬ (کە.) قرچە. چرچ٬ کرچ٬ سووتان٬ چرچ بوون٬ داخکردنی گووێچکەی ئاژاڵ. لێدانی تیژکەری دووەم لە دەسکەڵای تیلکەری یەکەم لەیاری مەڕمەڕێنیداکاتێ ٬ کە یەکەم مووشی نەخوواردبێ٬ قرچان٬ هەڵقرچان
قرچ
کرچ چرچ و سیس و (هەورا.): ڵقرچاو
قرچ بوون
(موک.): قرچ هەڵاتن٬ (باک.): تەڤزک٬ وێکهاتنی چەرم لەبەر تینی گەرمایه٬ (باک.): قووفلین
قرچ هەڵاتن
قرچ بوون
قرچ هەڵێنان
قرچ و بڕێژ
قرچ و هۆڕی چت لەسەر ئاوور
قرچ و هۆڕ
(ئەردە.): قرچ و بڕێژ
قرچهەڵاتن
چرچ هەڵاتن٬ چرچیان٬ قرچیان
قرچان
قەڵقرچان
قرچاندن
قەڵقرچاندن بە تینی گەرمایه٬ چرکاندن٬ بۆ شکاندنی داریش بەکاردەبرێ
قرچاندنەوە
چرکاندنەوە
قرچانن
قرچاندن٬ هەڵقرچاندن٬ داغکردن٬ کرچاندن. داخکردنی گووێچکەی ئاژاڵ٬ یا پتر گەرم کردنی ڕۆن بۆ گرتنی دۆک و پیسی
قرچاننەوە
برژاندنەوە ٬ کرچاننەوە
قرچاو
ڕۆنی هەڵقرچاو کەلە سەرئاگر داغکرابێ
قرچخ
قڵچخی گەنم و جۆو ئیتر٬ ڕیشووە باریکەکانیەتی
قرچنای
(هەورا.): هەڵقرچان
قرچوون
(باک.): چیڕە لە ددانەوە هاتن
قرچک
(دزە.): ئەستوندی نێوەڕاستی گوڵەگەنم و جۆو ئیدیکەیە کە دانەکانی بە دەورەوەن
قرچۆک
دەستگرتی٬ دەست مچی٬ هیچ و پووچ٬ چرووک٬ نەگریس. دارو بەن و دەزووی ناقایم.- ی: چرووکی ٬ نەگریسی
قرچۆڵ
چتی ووشک بووەوەی چرچ ٬ (ئەردە.): قرخۆڵ٬ ووشکەوبووگ٬ لەڕ٬ لاواز
قرچۆڵە
قرچیان
(ئەردە.): هەڵقرچان
قرچە
پێخووێی گەنم و جۆ لەکاتی گێرەدا لە ژێر پێی گاگێرەدا پەڵخوڕ بووبێ و تەواو نەکوترابێ. چرکە ٬ کرچه٬ دەنگی شکانی دارانە و برژاندنی برێشکە لەسەر ئاوور.- چۆقه٬ سووتیان٬ سووتان
قرچەشکێن
شکاندنەوه٬ هاڕینەوەی چت بە تەواوی ٬ قرچە٬ قرچەشکێن٬ پەڵخورد بوونی کرشەی خەرمان بەگێرە
قرچەقرچ
کرچەکرچ٬ چرکەچرک٬ کەلەکەل.- ی دار لەشکانێدا: شرقەشرق. سووتان٬ دەنگی سووتانی خووێ و چتی تر لەئاوویدا٬ دەنگی سووتانی فتیلەی چرای گەرچەکی کە تەڕ بووبێ یا دەنگی ڕۆنی لەسەر ئاوری یا کاتێکی ئاوی لێ بڕشێنن
قرچەی دڵ
کززەی دڵ. –لێ هاتن: چززە لێهاتن٬ پێوەدران.- ی گەرمای هاوینێ و ئاوری: کتیسک٬ کاتی گەرمای نیوەڕۆ
جەرگ هەڵقرچان
جەرگهەڵقرچاو
زگسووتاو، جەرگبڕاو._ی: زگسووتاوی
داقرچان
قرچان،هەڵقرچان.
داقرچاندن
داقرچیان(ئەردە.)
هەڵقرچان
قرچان٬ قرچنای._ دن: قرچاندن٬ لەگەرمان_. ڕۆن_: قرژاندن.
هەڵقرچاو
قرچاو٬ هەرز٬ پێسی لەشی مرۆ لەسەرمان یا لە گەرمان هەڵقرچێ.