تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



قرم
مرق٬ (بابا.): مرخ. – لێ خۆشکردن: مرق لێ خۆش کردن٬ نیاز٬ هەوەس. گوژەنگ٬ دۆرنج
قرم خۆلێخۆش کردن
مرخ لێخۆشکردن
قرم قایم بوون
قرم قایم کردن
قرم و هۆڕ
قرم و هووڕ: قرمەقرمی زۆر٬ گرم و هۆڕ
قرمان
(خۆ.):پێکەوەنووسان٬ بۆ زار پتر بەکار دەبرێ٬ کەسێکی نەخۆشێکی وا بگرێ کە دەمی لێک نەبێتەوە دەڵێن دەمی قرمایە. (باد.):سڕبوون لە سەرمان. دەسم قرمایە: دەستم سڕ بووە
قرماندن
تەقەکردن٬ تەقەیێکی زۆر بە چەکان کردن. سڕ کردن ٬ هەڕەشە کردن٬ خوڕین بە دەنگی بەرز لە یەکێک:تێی قرماند
قرمچ
(باد.):گرژ٬ ژاکاو٬ سیس٬ گەچراو٬ گێچراو٬ چرچ٬ (باد.): -ی: چتێکە ٬ کە سیس و چرچ بووبێ
قرمژن
دەنگی تەق و هۆڕی چەکانە بە زۆری
قرمە
(موک.):جوورە دروومانێکە. دەنگێکە وەک دەنگی شکانی داری گەورەیە(هەورا.): بە گردەبڕی. (کە.): جوورە دەمانچیێکە. شەقەی چەکانە٬ چرکه٬ گرمه٬ قرپە
قرمەی چەکان
دەستڕێژ٬ قرمەی یەک لەدوای یەکتری٬ قرپەقرپ. –ی شکانی داروبار: قرچەقرچ
داقرمان
داقرماندن