تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



قالووچ
(باک.): قالووچک٬ داس٬ داسی گچکە
قالک
(ئاکۆ.بڵ.):لەش٬ قالب٬ (باک.): کەڵەباب٬ سەدەف٬ (زاخ.):تووێکڵی گووێز و چتی ترە. قاووغ٬ قەپیلکی کیسەل و ڕەقە و ئیتر و کاسەی سەر
قالۆ
(زا.):خشتێکە لەسەر ئاوور دادەنرێ و نانی پێ دەبرژێنرێ. (دزە.):یەک پشوو غاردان٬ جوورە غاردانێکە بە یەک پشوو ماوەیێکە ببڕێ
قالۆر
(هەو.):قاتۆر٬ (ڕەوا.٬خۆ.): قاپووڕ٬ تەنها بە لاسکی گیایان دەڵێن بە بێ لق و پۆپەی کە ووشکبێ و کلۆربێ و درێژ٬ لاسکی گیای کەمکۆڵ.-ی کەنگری:نێرتکی کەنگرییە٬ ڕنک
قالۆرە
لاسکی چاوبارە
قالۆنچە
قالۆچە٬ داعبایەکی ڕەشی چنگ چنگە و گەلێ جۆری هەیە هێندێکیانن باڵدار و هێندێکیان بێ باڵن٬ گووخلێنکە
قالۆچانێ
(هەو.):جوورە گەمەیەکە
قالۆچە
قۆلاچە٬ (زەن.):قالۆنچە٬ کێز٬ گووگووێڕک٬ گووگێڕ
قالۆچەسوورکە
(موک.):بەرسوورکە
قالۆچەی باڵدار
قالۆچەی داران
سپەلێک
قالیچە
خالیچه٬ مافوورەی گچکە
قالە
(قادر)ە و کورتکراوەتەوە
قالەقنگ
(ئەردە.): کاڵا قنگ٬ گەڵای گیای ڕێواسی
قالەپێکردن
(کە.):پێ یاگەیشتن٬ تێ گەیشتن٬ پێ گەیشتن
قام
مەقام٬ گۆرانی٬ ستران. (باک.): قوللەی کێوی . (باک.): بەژن و باڵا ٬ قەد. (باک.): پا:ئەڤ ئاڤ-نادە: ئەو ئاوە پانادا
قامر
(باک.): قامیش٬ گیایەکیشە لەبەر ئاوێ شین دەبێ ٬ بەنی قامر کوردان لەوی دروست دەکەن وەکوو کەندڕی وایه٬ بەڵان زەردە
قامووشک
(باک.): قرتماغی برینان
قامچی
(باک.): تاژانگ. چەرمێکی هۆنراوەیە بۆ لێدانی ووڵاخی سوواری و مرۆڤان بەکاردەبرێ لە تێلێش دروستدەکرێ
قامک
ئەموست٬ ئەنگوست٬ ئەنگوس٬ تل٬ تپل. (یەز) تلیک٬ (فە.)کلک٬ گلک٬ (باد.٬باک.)تلهە٬ تلی٬(سوو.)پل٬ (هەورا.): ئەنگوس٬ گلک٬ (زاخ) تپل٬ پتک٬ گوست٬ (کە.بابا.)پەنجە٬ (دەر)پەنجک٬ (گۆ.)پتلیوی٬ (بار.)تپلک٬ ئموست٬ تلک٬ تیلک٬ قامکەگەورە: (باک.): بەرانەک٬ تلیابەرانێ٬ (بار.)تپلابەرانێ٬ بەرانکێ٬ (دەر.)کەڵە٬ پەنجەکەڵە٬ -ەگەورە:ئەسپێ کوژە٬ تلیا بەرانەکێ تلیا گزرێ٬ تلیاگردێ٬ کلکەگەورە٬ قامکی شادە(خۆ.)شادەبێژ٬ دۆشاومژە٬ تلیا هلاڤێژکێ٬ تلیا داڵاستۆکێ٬ تپلاشادێ٬ شادەنووێژ. هەلمەقووتە.قامکی ناوەندێ٬ (خۆ.)دۆڵەدرێژ٬ تپلانیڤەکێ٬ ناڤچار٬ براتووتەڵە(خۆ.):بابەلیچک٬(باد.)تلیابار قلیچک٬ بابەلیچ٬ مامەلینچک٬ براقچ٬ دلێ راسینێ٬ تپلکێ رۆخێ. توو تەڵە(خۆ.):قلیچک٬ (هەو.):قولیچک٬ (باد.):قلیچ٬ (بار.):تپلاقلیچێ٬ قج٬ قجیلک٬ قامکەتووتە٬ تلیا قلیچکێ٬ (هەورا.): کلکەپووتە