تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



قازی بەسەر
پۆلیسی هات و چۆکردن
قازی قوڵنک
(ئەردە.): قوڵنگ
قازیاخە
گیایەکی بەهارییە گەڵای پانە بەکوڵاوی دەخورێ
قازیانە
گیایەکی بەهارییە
قازەقاز
(هەو.): گارەگاری قازی و مریشکانە
قازەڕن
(باد.): برنجێکە داڕووجانی زۆربێ و نەدروێتەوە ناچار گوڵ گوڵ٬ هێشووهێشوو بەدەست دەیڕننەوە و لە کۆشی یا لە توورەکەیەکی دەکەن
قازەڵاخ
باڵندەیێکی بۆرە و لە چۆلەکەی گەورەترە میلێکی سپی بە گەردنی داهاتووە و لە دەشتێدا دەژی و گۆشتیشی دەخورێ٬ تەیتۆک٬ تیتک٬ تیتڵ٬ تیتی٬ قازەڵاخ٬ قازڵاخ٬ قازڵاخی
قاس
(شکا.):کات٬ دەم٬ تاو٬ -ەک وەرە مالامە:تاوێکی وەرە ماڵی مە . (باک.): نەخت٬ هند٬ -ێک گەنم بدە من: نەختێکم گەنم بدەیە
قاست
حاست٬ جێگا
قاسم
(باک.): گیایەکە
قاسمانە
(کۆ.):قەرەڵوو
قاسناخ
بڕوانە:قەسناخ
قاسپە
قبه٬ دەنگی خووێندنی کەوێیە
قاسپەقاسپ
قبەقب٬ قەبقەب٬ قەبووقەبوو٬ قەبۆقەبۆ٬ قەپەقەپ٬ دەنگەدەنگی خوێندنی بێ پسانەوەی کەوێیە
قاسک
(باد.):لاسکی گیاو دەغڵانه٬ (دزە.)قەد٬ قاچک٬ لاچک
قاسکی
(باک.): دەمێکی٬ تاوێکی
قاش
نەقێم٬ بەردێکی نرخدارە کە لە نەقیمەی ئەنگوستیلەی و ئیتر دەگیرێ. کووزی کااڵەک و شووتی و ئیدی٬ (ئەردە.): بڕشت. (موک.دەل.):بڕۆ٬ قەفی کەوانەداری برۆیە. پارچە مێوێکی لەتکراوە٬ شەقەمێو
قاشاخ
بنجی گەنمەشامییە کە گوڵەکەی لێ کرابێتەوە. (کۆ.):گیایەکە وەکو مێکووکییە بۆ چیغ دەستدەوات وە کەنگریش دەچێ
قاشاو
شاڵ٬ پەڕۆیەکی زوورە دووای ڕنک کردنی ووڵاخ بەسەر ئەندام و لەشی دادێنرێ