تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



پەلەقاژە
پەلەپەل، هەوڵ، تەقەلا._دان: بەهەموو تووانایەکەوە هەوڵ و تەقەلادان و چنگ قژکردنەوە لە کاتی تەنگانەدا
پەژقاندن(باک)
پێ هەلقوڕاندن. بپەژقینە: پێی هەڵقوڕێنە
چارقاپ(دزە)
بزۆز، بێتۆرە، ساختەچی، جوورە سەگێکە لە کاتی ڕاوەستانی و هەڵترووشکانیدا لای پشتەوەی زەندی دەکەوێتە سەر زەوی، زەندەشۆڕ. بۆ مرۆیانیش بۆ تووانج بەکار دەبرێت واتە وەکوو چووار پێیانە
چاوباشقاڵ
چاوحیز، پیاو یا ژنێکە بە ناپاکی تەماشای یەکتری بکەن
چاوباشقاڵی
چاوەحیزی، تەماشاکردنی دوو پیاوو ژن بۆ یەکتری بە ناپاکی
چاوقایم
چڕ، نەترس، ئازا._ی: چڕی، نەترسی، ئازایی
چاڤنقاندن(باک)
چقاس؟(باک)
چەند؟، هێندە، (بۆ پرسیارە)، من_ژێرە گۆت: ئەمن هێندەی پێم گۆت
چقاندن(باک)
لە گەمەی جگێنێدا فێڵێکە
چقچقاندن(باک)
قرچاندن و سووتاندنێکی زۆرە، (باک) قچقچاندن
چوقاو
چووارقاپ
چارقاپ، زەندەشۆڕ، جوورە سەگێکی وایە زەندی لای پاشەوەی هەر چووار پەلەکانی دەکەوێتە سەر زەوی
چووارمەشقان
چووار مەشقی، چووار زرانی
چووقان
قووچان، نووقان، لێکنران
چووقاندن
چووقاوەوە
قووچاوەوە
چوڕنوسقاو
چۆرنوسقاو
ترنووسقاو، چەوریێکی کەمە بکەوێتە سەر ئاوی شۆرباو
چۆقان
لەرزین، (لەسەرمان)
چۆقاندن
لەرزاندن(لەسەرمان) یا لە ترسان، هەڵقرچاندن لە تاوەو چتیتردا