تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



داتەقاندن
بەپەلە و دەستوبرد نووێژکردن؛ نووێژەکەت داتەقێنە
داسقاڵە
داسووکە،داسی چکۆڵە،(کە.)داسوولکە،داسوویلک.
داسەقالە
داسی چکۆلە،داسووکە،(کە.)داسوولکە.
داشلیقانن
دافلیقانن،شلیقانن.
دافرەقان
داوەشان،داڕزین،بڵ و گەندبوونی میوەیە بە هۆی کۆنییەوە.
دافرەقاندن
داڕزاندن،داپلۆخاندن.
دافرەقانن
داڕزانن،ڕاندن،دافەتاندن.
دافلیقان
داشڵیقان،فلیقانەوە.
دافلیقاندن(ئەردە.)
داشلیقانن،فلیقاندنەوە.
دالقاندن
(باک.):تێ ئاڵقاندن٬ هەڵاوەسین
دالەقاندن
(زا.)هەڵاوەسینی چتێک بە چتێکی ترەوە٬ بەدارەوەکردن
دامنەچەقان
بڕوانە:دامڵەچەقان
دامڵەچەقان
دامنەچەقان٬ (سەق.):بەرکەڵ سا نێر بێ یا مێ٬ نیوونی بەرکەڵ
داپڕوسقانن
(ئەردە.): داڕووتاندن
داپڕووزقاندن
داپڕووزقانن
(ئەردە.): داڕووتاندن
داپڕووسقان
(ئەردە.): داڕووتان
داپڕووسقاندن
(ئەردە.): داڕووتاندن
داچەقان
ئاوەڵەبوون(بۆزار و ئێختە و ئیتر)، داچەقین
داچەقاندن
ئاوەڵە کردن(بۆزار و ئێختە و ئیتر)،ئێختە کردنەوە،داپچڕاندن. بردنە خووارەوەی چتێک بە چتێکی تردا، بە نهێم وەکوو بزمار بە دار و زەویدا