تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



قاڵ
(ئەردە.): باڕەی بزنانە
قاڵاخ
قەڵاخی دەوە و تەپاڵە.-ی (ئەردە.): کراسی ڕەش
قاڵاخی پۆش
(ئەردە.): ڕەشپۆش
قاڵانقۆزیڵێ
(هەو.):گوڵێکی زۆر سووری بەهارییە لە گوڵە باخ دەچێ بەڵام لەو گچکەترە
قاڵاو
(هەورا.): قاژو و ڕەشە و دندووک و پێی سوورە و بە ڕەوت دەڕوا گۆشتیشی دەخورێ و لەشیشی ڕەشە
قاڵاوەبوڵینە
(ئەردە.): قەلەڕەشە
قاڵایی
(هەورا.): قەلەڕەشە. (ئەردە.): قەڵایی
قاڵبوون
ڕاهاتن٬ پوخت بوون٬ دەرهاتنی مەردوم٬ لەکارمەحلان بوون.
قاڵتاخ
دار یا ئاسنێکه٬ کە زینی لێ دروستدەکرێ. قەڵتاخ٬ داری نێو زینی
قاڵس
قەڵس. –بوون:قەڵسبوون.-کردن: قەڵسکردن. –ی: سەخڵەتی
قاڵمەقاڵ
(ئەردە.): قاوەقاو٬ قولاقول٬ قاڵەقاڵ٬ قاووقوو
قاڵنگ
دارێکی درێژی قولابدارە بۆ داگرتنی هەناری بەکاردەبرێت
قاڵنگە
(هەورا.): (ڕەوا.)کنۆرە
قاڵنگەبەن
گوڵۆڵەی بەنی
قاڵچە
ئێسکە گەورکەی سمت و کەفەڵی گیان لەبەرانە. بە سمت و کەفەڵی مرۆ و ووڵاخانیش دەڵێن
قاڵکراو
پاڵێوراو٬ پاڵفتەکراو
قاڵکردن
پوختە و زرنگاندنەوەی ڕۆن. لە کاروباردا ڕاهێنان
قاڵی
(هەورا.): مافوورە٬ ژێرەخەرێکی تەنراوی تووکنی نرخدارە٬ فەرش٬ ئازایی. بەتوواوەوەیی و پوختی و پاکی. (هەورا.کە.٬فە.):مافوورە
قاڵە
قسەی زۆر ڕەق لەگەڵ دەنگ بەرز کردندا
قاڵەقاڵ
قاڵەقاڵی یەک لەدووای یەکتری