تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



قاڕوومە
(باک.): گیایەکە
قاڕوون
پەرچ٬ (هەو.):ژەمەند٬ زەبەن٬چڕ٬ بێشەی قەرقوو٬ جێگایەکە پڕ گیاو تێکچرژابێ.دەوڵەمەندێکی مێژوویی یە لەوانە هەڵبەسترابێ
قاڕوونە
(ئەردە.): کرمی ناو میوەی ووشکەوە بوو٬ مۆرانە
قاڕگە
(کە.):باڵەیێکە لە ڕێزی هاواڵان دووابکەوێ.شار٬ جێی شارە لە گەمەدا
قاڕە
دەنگی مەڕوبزنانه٬ باڕە. دەنگ و قیڕە و قرتەی مریشکانە. (ئەردە.): قیڕەی قەلەڕەشەیە. دووادەنگ. –ی لێ بڕا:واتە دەنگی هەرە دووایی لێ بڕا.دوواشووێنەوار
قاڕەقاڕ
دەنگەدەنگی بزن و مەڕانە. قاڕەی یەک لەدووای یەکتری٬ باڕەباڕی ئاژاڵ٬ دەنگەدەنگی مریشک و قازو مراوییانە. هاوار و قیڕە و قیژەیە٬ (باک.): قارقار
قاڕەگوڵ
گوڵەگچکەکانی پاشەڕۆکێن
قاژ
(جا.٬هەورا.): قاژوو٬ گۆشتی دەخورێ٬ ڕەنگی وەکو قەلەڕەشەی وایە لە هەندێک شوێنان بە قەلەڕەشەی دەڵێن خۆی ڕەشەو پێ و دندووکی سوورن. (لو.) قاشی برۆ. قیژە ٬ قێژه٬ قرتە(بۆ مریشک و باڵندانە
قاژر
(ئەردە.): گرینۆک
قاژقاژ
(باک.): قاژه٬ قاڕه٬ قیڕەقیڕ٬ قرتەقرته٬ دەنگەدەنگی باڵندانە بە تایبەتی مریشکان
قاژقاژە
(کە.٬ دەر.): قاژوو
قاژوو
(موک.):قاقیشک٬ قەل٬ قاقیژە٬ (کۆ.):قەلەقاژ٬ (هەورا.): قاژ٬ قاژی٬ (کە.):قاژقاژە٬ قاژەڕەشه٬ باڵندەیێکی ڕەشی کێوییە بەقەد باڕۆکەیەکیە و دەشخورێ٬ پێ و دندووکی سوورە
قاژک
(باک.): جیوەی دارێ
قاژی
(هەورا.): قاژوو
قاژە
(ئەردە.): دەنگ و گڤڤەی گوللەیە. دەنگی قاژووی زۆر و قەلەڕەشان
قاژەقاژ
قاژەی زۆر٬ دەنگی گوللە
قاژەک
(دەر.): قشقەڵە
قاڤەڕەش
(زا.):جوورە کوولەکەیکی ڕەش باوە
قاگەز
قاڵ
پاک و خاوێن بوونەوەی زێڕوزێو و کانانە بە توواندنەوە و داغکردنیان.-کردن:پاک و خاوێن و بێ خەوشکردەوەی زێر و زێوو کانانی ترە بەهۆی توواندنەوە یانە. بێ شەرم٬ بێ ئابروو٬ سووار٬ ڕووقایم٬ پاڵێوراو٬ پاڵفتەکردنی چتی توواوەوە وەکو ڕۆن. پوخت٬ سارد و گەرم چێژتوو. دونیا دیتوو٬ ڕاهاتوو٬ قووڵ