تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



قاوبڵاوە
دەنگ و باس بڵاوە٬ چاووڕاو بڵاوبۆتەوە
قاوت و ڕۆن
قاووت و ڕۆنی کەرە تێکەڵ دەکرێن و خوواردەمەنیەکی خۆشە
قاودان
پاسدان٬ دەنگدان٬ دەرکردن٬ دوورخستنەوە
قاولەمە
(ئەردە.): تاسکەبابی. قابڵەمە٬ مەنجەڵۆکی گچکەی سەرپۆشدارە. (ئەردە.): خوواردەمەنێکە ٬کە بۆ سەیران و گەڕان دەیبەن
قاووت
(کە.):قاویت٬ (باک.): کاویت٬ (ڕەوا.):پۆخین٬ ئاردی دانەوێڵەی برژاو و قەرەخەرمانە
قاووخ
قابوخ٬ قەواخ٬ قەباخ٬ تیکوڵی بەڕوو و بادام و گووێز و کیسەڵ و ڕەقە و ئیتر
قاووخە
گیایەکە
قاوور
قاوورمە
گۆشتی سوورکراوەوە کە بۆ زستان هەڵدەگیرێ٬ (باڵە.)قێ.
قاووغ
قاووقریشک
قیژوهۆڕ٬ دەنگەدەنگ
قاووقوو
قاوەقاو٬ قولاقول٬ قوولە٬ هەراهەرا٬ قاڵمەقاڵ
قاووقیژە
قاو قریشک
قاوکردن
بانگ کردن٬ گازکردن بە دەنگی بەرز٬ چڕین
قاویت
(کە.):قاووت. (باک.): لە ئاردی کوڵاو دروستدەکرێ دۆشاو و شەکریشی تێدەکرێ هێندێک ڕۆنیشی تێدەکەن و هێندێکیش بێ ڕۆن دەخۆن
قاوێر
(باک.): دەورەی هەر چتێکی بێ٬ هاوێرە٬ دار٬ دۆر
قاوە
گیایەکە بەرەکەی وەکو نۆکییە خڕو سەوزە دەکوترێ و بۆ دەدرێ وەکو چالێدەنرێ و بە فینجان دەخورێتەوە. دەنگ و باس بڵاوە
قاوەبرێژ
دەفرێکی تایبەتییە قاوەی تێدا دەبرژێنن
قاوەتاندن
(زا.):قاودان