تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



قانتووڤ
(باک.): سەوەتە
قاندڕ
(خۆ.): گڕووی منداڵان. (شن.٬ کۆ.) دوژمن٬ خووێنڕێژ٬ زاڵ٬ کەلەگا٬ زۆردار٬ بارام-ی پیرۆتییە واتە پێی فێرە و بەزۆری هەموو چتێکی لێ دەستێنی . (دزە.) مەراق٬ هەوەس
قاندەلووک
(باک.): شاکاشی٬ قابی گڵە کە ماستی تێدا ڕەنێو دەهێنرێ
قانزاج
قازانج.- بەنێوەیی: قازانج بەنیوەیی
قانزاجکردن
قانقان
(باد.): ڕەشانگ٬ خاڵخاڵ
قانون
دەستوور٬ ناوی مرازێکی مۆسیقایە
قانچ
(باک.): ئەستوور٬ زبر٬ زوور
قانچک
(باد.٬ بۆڵ.): داسوو٬ قەلداس٬ قانچە
قانچە
(باد.): جێگایەکە لەسەر دیواری و کەمێک بڵند کرێ یا نەکرێ سەری کاریتەی لەسەر دادەنرێ ٬ گووێسووانە
قانگ
(ئەردە.): خەربەنگ٬ (کۆ.) قەم٬ پووت٬ کاوێ٬ تووری-: توورێکە ناوەکەی خاو و پووت بووبێتەوە. خەفەکردن و دوو کەڵدانی ڕێوییە لە کوندا٬ بە دووکەڵ- دان: خەفەکردن بۆ هەموو گیان لەبەرێک. (بابا.) بڕکی قانگ٬ گیایەکە وە رێزەڵەی دەچێ وە بەرەکەشی وەکو نۆکی وایە . (ڕەوا.) –ی توور. برینی کۆن
قانگدان
بە دووکەڵ و چتی تر خەفەکردن٬ جارێکی تریش قومار کردنەوە لەگەڵ یەکێکیدا کە دۆڕاندبێتی
قانگڵ
بەن دەزوو و ئاوریشم ئەوەیە کەلەپەنجە دەهاڵێنی دووایە هی تری لەسەر هەڵدەکەن واتە لەسەری قامکی گەورە و تووتەڵە دەئاڵێنرێ و هەڵدەکرێ
قانگە
(شار.): کانگه٬ بناغەی خانوو
قانگەلاشک
قەنگەلاشک٬ گیایەکی گەورەو بەرزە کە بەلاسک و لق و پۆپەوە ووشک بووبێ٬ نێرتکی کەنگرییە کە بە دڕکەوە ووشک بووبێ
قانگەڵە
قانقڵە
قانە
(عرا.): قەدی خام و بلووری و ئیترە لەجیاتی ئەوەی کە بەگەزبی پێون بە قانە ڕێک دەکەون٬ یاردە
قانەبلا
(خۆ.): پێویست٬ گەرەک
قاو
(فە.): بسک٬ (هی ئافرەتان).بانگەواز٬ دەنگ٬ چڕه٬ بڵاو: دەنگ و باس قاوە:واتە بڵاوبۆتەوە. بەپشتی پێ لەقە وەشاندن. (کە.٬ هەو.کۆ.):پووشووی داری٬ (سوور.) پیشوو٬ پیفو
قاوان
(باک.): قەوانەیە کە دەنگی خۆشی لە سەر تۆمار دەکرێ