تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



قاتی و قڕی
قات وقڕی٬ قاتی
قاتە
قەلداسی داڕووجان٬ چەڵتووکی پووچەڵی بێ ئاو. (سوور.)فیشەکدان
قاتەتاوێر
قەتەتاوێر٬ زنجیرەتاوێر٬ تاتەتاوێر
قاتەلێوە
(هەورا.): قاتی٬قاتی و قڕی٬ گرانی٬ خاکەلێوە
قاتەولێوە
قاجووج
(باک.): گچکەی وی قاجووچکە لەگڵی دروست دەکرێ بۆ ئاو پێ خوواردنەوە
قاجیتی
(باک.): جوورە بووزووێکە
قاحپە
دەستما٬ سازندە٬ (باک.): قەهبک٬ سووزمانی٬ سووزانی٬ بۆل٬ جنده٬ بڵح٬ سەڵیتە٬ ژنی حیزوسووک٬ تڕۆ٬ خووارۆ. –یی:حیزی٬ سووکی٬ جندەیی
قاخ
چتی چەوتاوەوە٬ کووڕ٬ قووخ٬ چەمیاگەوە
قاخڵی
(هەورا.): کاخڵی گوڵێکە وە زەعفەرانی دەچێ
قاد
(باک.ژە.):زەوی٬ مووچە٬ ووڵگە٬ ووڵات٬ قاج٬ ئەرد٬ دبێژن-قادا خودێیە
قادوولک
(باک.): جوورە ئامانێکە لە چینی دروستدەکرێ
قادۆ
قەدۆ کورت کراوەوەی(قادر)ین
قادێ
(زا.):مەیدان٬ (باک.): نێوی مرۆڤانە لە قادر کورتکراوەتەوە
قادە
(باک.): شەکرۆکە و شیرنیات سازی.(هەو.)دارێکە درێژە٬ کەشەغرە پڕکرا بەوی قایم دەکرێت و هەر بەشەغرەکەوەیە
قار
(باک.): خوواردەمەنیەکە هەموو ڕۆژێ دەدرێ بە شاگرد و فەقێیان.(زا.):دەوی فەقێیان. (ئەردە.): قین٬ڕق٬ڕک.مووچەیێکە هەمیشە بدرێ بە هەژاران
قاربووز
(ئەردە.): سەرو کڵاوی لامپا٬ قەرپووز
قارس
قەڵس ٬ کەسێکە لە چتێک یا لە کەسێکی وەرەز بێ. (م.):شووێنێکە لە کاڵا کە هەڵدروابێ بۆ کورت بوونەوەی.-بوون:قەڵس بوون٬ سەخڵەت بوون.-کردن:قەڵسکردن٬ تووڕەکردن
قارغ
(باک.): دەردێکی چاوانە هەر کەسێ دەردی وای لە چاوی دابێ بە ڕۆژ باش نابینێ
قارقار
دەنگی بەرزی گیاندارانە