تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



قاچ
(کە.):پێ٬لاق٬ پاوقول٬قول.(زەن.):کەمەر ئاسنین.(کە.) ووردە بەردی سپی کە گەمەی قاچێنی پێدەکەن. (باک.): گیایەکە. (باک.): کلکی بزن و ڕەشەووڵاخ و ووڵاخی بەرزەیە.ناوی نەخۆشی و دەردێکیشە.
قاچ و قول
لاق و لەتەن٬ پاوپل٬ پێ و پل٬ برێتییە لە ئەژنۆوە بۆ لای خووارێ
قاچ وقووچ
دزی بەفڕوفێڵ
قاچ وقووچکردن
دزی کردن بەفڕوفێڵ
قیل و قاچ
قناس٬ خوواروخێچ
قاپ و قاچاخ
ئاسنجاو٬ هێسنجاو٬ هیربار٬ هیرمال٬ (کە.):کڕکاسە٬ (هەو.)هەوەڕ٬ هەووڕ٬ بە هەموو قاب و مسی ناوماڵێ دەڵێن
قاچاخ
یاخی٬سەربزێو.گامێشی سێ ساڵانە. ماڵێکە باج و سەرانەی میری لێ دەرنەکرابێ
قاچاخچی
کەسێکە کەل و پەل و زیندەواری قاچاخ بکڕێ و بفرۆشێ
قاچاخەڕێ
قاچان
کەسێکە جرپن و بزۆزە.(کە.)بازەڵێن٬ (کە.)هەڵمەقۆ٬ یارییەکی منداڵانە٬ قاپێن. –ی (باک.): جوورە قابێکە
قاچاندن
دەربازو قوتاربوون ٬کابرا قاچاندی:واتەدەربازبوو
قاچاو
(کە.):شووێنێکە ئاوی لێ گیر نەبێ٬ بڵندایێکە ئاوی پێوە ڕانەوەستێ
قاچک
(کۆ.٬سنە.٬باک.):کارگ٬ (دزە.):لاسکی گیاو ئیتر. خێزەرە
قاچین
هەڵپاچین٬ بڕینی لکی پتری درەخت و مێو و مووی سەرو ڕیش.
قاچەشرمەکێ
(ئەردە.): جوورە گەمەیەکە بە پێ یەکتری بەرزدەکەنەوە
هەلقاچین
قوڵەقاچ
قیلەقاچ
(کۆ.):قەڵاندۆش
قیڕقاچ
(هەورا.): جوورە غارێکی ووڵاخانه٬ کە خووار بڕوات.وەرگەڕانەوەی سووارە بە هەموو لایەکیدا لە کاتی تاوداندا بۆ تفەنگ تەقاندن
قیڕوقاچ
قەرەقاچ
دارێکی گچکەیە٬ کرمی کەژ هەر بەوە قۆزاخەی دەکات و لە شووڵ (تووڵ)ەکانی سەوەتەو بەرچنە قوڵینە و تووڵینە و قەفەزی لێ دروستدەکرێ کە لوویەکی هەیە وەکو پاقلە و ماشە سپی قۆزاخەیێکی هەیە پێی دەڵێن(کەژ( پەروەردە دەکرێ لە ئاوریشمی سپی تر و نەرم و جووانترە لە ڕیس و ڕستندا