تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



قاپێلک
کیفە ڕەقەکەی ڕەقەو کیسەڵییه٬ بە تێکوڵی بەڕوو و بادام و گووێزیش دەڵێن
قاپێن
جگێن٬ یاری کردن بە جگ(میچ)
قاپێوان
قاپەڕەقە
(کە.):قولاپە
قاپەکەوەلە
(هەورا.): قەیتەران
ناوقاپانی هەوجاڕ
نێوقەفی هەوجاڕی٬ گەرووی هەوجاڕی
سەرقاپ
سەرپۆشی قاپ- نانەوە: سهرپۆش لە سەرقاپ دانان
قاپقاپ
پێلاوێکی دارینە لەناو ماڵ و لە گەرماواندا لە پێ دەکرا و چەرمێکی باریکی بەسەرەوەیە
چارقاپ(دزە)
بزۆز، بێتۆرە، ساختەچی، جوورە سەگێکە لە کاتی ڕاوەستانی و هەڵترووشکانیدا لای پشتەوەی زەندی دەکەوێتە سەر زەوی، زەندەشۆڕ. بۆ مرۆیانیش بۆ تووانج بەکار دەبرێت واتە وەکوو چووار پێیانە
چووارقاپ
چارقاپ، زەندەشۆڕ، جوورە سەگێکی وایە زەندی لای پاشەوەی هەر چووار پەلەکانی دەکەوێتە سەر زەوی
گورزوقاپ
جوورە گەمەیەکە.