تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



قاپووت
پاڵتۆ٬ پاڵتاو٬ کەڕک٬ فەرەجێکی بەرگن و درێژ و قۆڵکورت بێ –ی پێدەڵێن بەڵام زۆر لە فەرەجی گەورەترە. ساقۆ٬ ووربه٬ ئاودامان
قاپووتکردن
مەبەس لە گرتنی سەد و بیست سایەیە لە یاری ئەسکەملەدا
قاپوولە
(جا.):گۆزنگی پێ٬ قولەپێ٬ قولاپە
قاپووچکە
قەپووچکە٬ پارچەنانێکە بە قامک لوول بدرێ وەکوو کەوچک ماست و چتی شلی پێ بخۆن. قەمچووک
قاپووڕ
چتێکە ناوکەکەی دەرهاتبێ و بە هوڵۆڵی مابێتەوە