تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



قاپ
(ئەردە.): قولاپەی کەڵەباب. شیشەی نەفت و چتی دی. (هەورا.فە.٬شووا.):گووێزنگ٬ چوو٬ ئێسکەخڕە دەڕپەڕیوەکانی لای ڕاست و چەپی پێیه٬ ڕەقەڵەی نێوانی پێ و لوولاکی پێ.(کە.٬هەورا.):جگ٬ میچ٬ (ئەردە.): چووارچێوە٬ پەرواز٬ قولاپە٬ قولەپێ.لاق٬ قاچ٬ قول. قاپ و قاچاخی ناوماڵ٬ئامان٬ (ڕەوا.):بادی٬ جام٬ سافۆ٬ کڕکاسە٬ دەفر٬ گەبۆل.-ی گڵ:گڵینە. –ی چینی:فەخفووری. –ی مس.-ی گەورە:جگنی
قاپ و قاچاخ
ئاسنجاو٬ هێسنجاو٬ هیربار٬ هیرمال٬ (کە.):کڕکاسە٬ (هەو.)هەوەڕ٬ هەووڕ٬ بە هەموو قاب و مسی ناوماڵێ دەڵێن
قاپارگە
قاپان
(ڕەوا.):قاتۆر٬ قالۆر٬ کالۆر٬ بەژنی ڕووەکان. (باک.): قەپان٬ بەخیز٬ خیزدار٬ (باک.): خۆپەرست. (ئەردە.): جگێن
قاپانی
هەواداری٬ فیزداری
قاپانە
بە نێوانی لکەداران دەڵێن. (کە.):جگێن٬جگانێ
قاپاوێژ
(بابا.):منداڵێکە یا گیاندارێکە خۆی بنگێوێ٬ کەسێکە لە ڕۆیشتنێدا لاقی لێک بدات. پەیزەن. ووڵاخێکە دەستەکانی یا پێیەکانی لە ڕۆیشتنێدا لێک بدات و خۆی بنگێوێ
قاپشۆر
(موک.):کەسێکە قاپ و ئامانان بشوا٬ بە بووز یا پەڕۆیەکیش دەڵێن کە قاپی پێدەشۆردرێ٬کنجک
قاپشینکە
(دەر.):قاپکەوڵە٬ قاپ شینکەرە٬ گیایەکی هاوینییە و گەڵایەکانی تۆزاوی و کوڵکنن و بە سپی دەنووێنن
قاپشینکەرە
قاپ شینکە
قاپقاپ
پێلاوێکی دارینە لەناو ماڵ و لە گەرماواندا لە پێ دەکرا و چەرمێکی باریکی بەسەرەوەیە
قاپهاوێژ
قاپووت
پاڵتۆ٬ پاڵتاو٬ کەڕک٬ فەرەجێکی بەرگن و درێژ و قۆڵکورت بێ –ی پێدەڵێن بەڵام زۆر لە فەرەجی گەورەترە. ساقۆ٬ ووربه٬ ئاودامان
قاپووتکردن
مەبەس لە گرتنی سەد و بیست سایەیە لە یاری ئەسکەملەدا
قاپوولە
(جا.):گۆزنگی پێ٬ قولەپێ٬ قولاپە
قاپووچکە
قەپووچکە٬ پارچەنانێکە بە قامک لوول بدرێ وەکوو کەوچک ماست و چتی شلی پێ بخۆن. قەمچووک
قاپووڕ
چتێکە ناوکەکەی دەرهاتبێ و بە هوڵۆڵی مابێتەوە
قاپک
(ئەردە.): ئاوسانی قولاپە
قاپکزێنە
گیایەکی بەهارییە و گەڵای ووردە بە کوڵاوی دەخورێ
قاپکەوڵە
(دەر.):قاپشینکە
قاپگرتن
مەبەس لەبە گژداچوونی یەکێکییە بە کەسێکیدا بە ناڕەوایی٬ قاپلۆخ (ئەردە.): قاپووڕ
قاپۆڕ
قابوغی فیشەکی بەتاڵە