تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



قام
مەقام٬ گۆرانی٬ ستران. (باک.): قوللەی کێوی . (باک.): بەژن و باڵا ٬ قەد. (باک.): پا:ئەڤ ئاڤ-نادە: ئەو ئاوە پانادا
قامر
(باک.): قامیش٬ گیایەکیشە لەبەر ئاوێ شین دەبێ ٬ بەنی قامر کوردان لەوی دروست دەکەن وەکوو کەندڕی وایه٬ بەڵان زەردە
قامووشک
(باک.): قرتماغی برینان
قامچی
(باک.): تاژانگ. چەرمێکی هۆنراوەیە بۆ لێدانی ووڵاخی سوواری و مرۆڤان بەکاردەبرێ لە تێلێش دروستدەکرێ
قامک
ئەموست٬ ئەنگوست٬ ئەنگوس٬ تل٬ تپل. (یەز) تلیک٬ (فە.)کلک٬ گلک٬ (باد.٬باک.)تلهە٬ تلی٬(سوو.)پل٬ (هەورا.): ئەنگوس٬ گلک٬ (زاخ) تپل٬ پتک٬ گوست٬ (کە.بابا.)پەنجە٬ (دەر)پەنجک٬ (گۆ.)پتلیوی٬ (بار.)تپلک٬ ئموست٬ تلک٬ تیلک٬ قامکەگەورە: (باک.): بەرانەک٬ تلیابەرانێ٬ (بار.)تپلابەرانێ٬ بەرانکێ٬ (دەر.)کەڵە٬ پەنجەکەڵە٬ -ەگەورە:ئەسپێ کوژە٬ تلیا بەرانەکێ تلیا گزرێ٬ تلیاگردێ٬ کلکەگەورە٬ قامکی شادە(خۆ.)شادەبێژ٬ دۆشاومژە٬ تلیا هلاڤێژکێ٬ تلیا داڵاستۆکێ٬ تپلاشادێ٬ شادەنووێژ. هەلمەقووتە.قامکی ناوەندێ٬ (خۆ.)دۆڵەدرێژ٬ تپلانیڤەکێ٬ ناڤچار٬ براتووتەڵە(خۆ.):بابەلیچک٬(باد.)تلیابار قلیچک٬ بابەلیچ٬ مامەلینچک٬ براقچ٬ دلێ راسینێ٬ تپلکێ رۆخێ. توو تەڵە(خۆ.):قلیچک٬ (هەو.):قولیچک٬ (باد.):قلیچ٬ (بار.):تپلاقلیچێ٬ قج٬ قجیلک٬ قامکەتووتە٬ تلیا قلیچکێ٬ (هەورا.): کلکەپووتە
قامکی بڕاو
ئەمووسی بڕاو٬ تپلی بڕاو
قامکی شادە
قامکی چوارەمە لەنێوانی قامکی ناوەندی و قامکە گەورەیە
قامکی قوونێ
ئەرنەمووتێ٬ قامکی ناوەندێ
قامکی ناوەندێ
قامکێکە لەنێوەڕاستی قامکی شادێ و براتوو تەڵەیدایە
قامکی گەورە
تپلامەزنە
قامکەبەن
هەڵکردنی گڵۆڵەی بەنە بە ڕاست و چەپە لە سەر باری درێژی
قامکەتووتە
قامکە تووتەڵە
قامکەسووتەڵە
شۆرباوی ماست و ڕۆنییە
قامکەوانە
قامکەچکۆڵە
توو تەڵە٬ قولیچک
قامیش
(هەورا.٬ جا.): زل٬ قامر٬ لەڤەن پیکە. (باک.): قەمیش٬ بروو٬ پروو٬ لیلک٬ زەل (پتر لەناو ئاوێدا شین دەبێ)٬ نەی٬ زەل٬ ئەیجه٬ گیایەکی باڵابەرزی قەفقەفی ڕەقی ناو کلۆری گەڵاپانە. سیرەتی نێرینان٬ کیر٬ چوو٬ چووک٬ بۆنێرینەی مرۆڤان. (گەرمین) بەرماغی جگەرەی
قامیش بەند
ڕێزی قامیشی ڕێکی چنراو
قامیشلی
قامیشلۆکێ: شارێکی کوردانە لەژێردەستی سووریە دایە شاری نسێبینیش کە بەوەوە بەستراوە کەوتۆتە ژێردەستی تورکان
قامیشی شەکری
جوورە قامیشێکە شەکری لێ دروست دەکرێ
قامیشی چیغی
قامیشە
(خۆ.): قڕقڕۆچکەی گەروویە