تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



قاس
(شکا.):کات٬ دەم٬ تاو٬ -ەک وەرە مالامە:تاوێکی وەرە ماڵی مە . (باک.): نەخت٬ هند٬ -ێک گەنم بدە من: نەختێکم گەنم بدەیە
قاست
حاست٬ جێگا
قاسم
(باک.): گیایەکە
قاسمانە
(کۆ.):قەرەڵوو
قاسناخ
بڕوانە:قەسناخ
قاسپە
قبه٬ دەنگی خووێندنی کەوێیە
قاسپەقاسپ
قبەقب٬ قەبقەب٬ قەبووقەبوو٬ قەبۆقەبۆ٬ قەپەقەپ٬ دەنگەدەنگی خوێندنی بێ پسانەوەی کەوێیە
قاسک
(باد.):لاسکی گیاو دەغڵانه٬ (دزە.)قەد٬ قاچک٬ لاچک
قاسکی
(باک.): دەمێکی٬ تاوێکی
قاسپەقاسپ
قبەقب٬ قەبقەب٬ قەبووقەبوو٬ قەبۆقەبۆ٬ قەپەقەپ٬ دەنگەدەنگی خوێندنی بێ پسانەوەی کەوێیە
هەفقاس(باک.)
چقاس؟(باک)
چەند؟، هێندە، (بۆ پرسیارە)، من_ژێرە گۆت: ئەمن هێندەی پێم گۆت