تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



قار
(باک.): خوواردەمەنیەکە هەموو ڕۆژێ دەدرێ بە شاگرد و فەقێیان.(زا.):دەوی فەقێیان. (ئەردە.): قین٬ڕق٬ڕک.مووچەیێکە هەمیشە بدرێ بە هەژاران
قاربووز
(ئەردە.): سەرو کڵاوی لامپا٬ قەرپووز
قارس
قەڵس ٬ کەسێکە لە چتێک یا لە کەسێکی وەرەز بێ. (م.):شووێنێکە لە کاڵا کە هەڵدروابێ بۆ کورت بوونەوەی.-بوون:قەڵس بوون٬ سەخڵەت بوون.-کردن:قەڵسکردن٬ تووڕەکردن
قارغ
(باک.): دەردێکی چاوانە هەر کەسێ دەردی وای لە چاوی دابێ بە ڕۆژ باش نابینێ
قارقار
دەنگی بەرزی گیاندارانە
قارقارۆک
(زا.):قارپچۆک
قارنج
(ئەردە.): بابۆڵەپێچ٬ نەوار٬ پەراوێزی جل و بەرگی٬ هووت
قارووش
کارووش٬ گیایەکی پەلک پان و لک باریک و لەبەژنێکی بڵندتر دەبێ و بەریشی وەکو کونجی وایه٬ پێشی هەڵاتنی گەلاوێژێ کە کارو بەرخ قاڕووشی دیمەکاری بخۆن مندار دەبن
قارووشە
(زا.):گەسکی پووش
قارپچۆک
(زا.):مەردوومی زۆر لاواز
قارپۆز
(ئەردە.): قەڵپووزی زین. (ئەردە.): کاسەی لامپاو ئیتر
قارپۆززین
(ئەردە.): قەڵپووزی زینی
قارچ
کارگ٬ قارچک٬ (باک.): دارە هەرمێ کێویلەیە
قارچک
(کە.):کارگ٬ دۆمەڵان٬ (باک.): هەرمێ کێویلەیە. ڕۆماتیزمی گەروو
قارچکەمارانە
کارگەگوڵانە
قارچکەگوڵانە
قارچکەمارانە ناخورێ٬ چەتری مار
قارچە
(خۆ.):قووڵایی ژێرئەژنۆی مرۆ و ووڵاخانە
قارژنگ
(ئەردە.): قرژانگ
قارک
(شن.):نێرتکی گیاو گوڵانە
قاریسەک
(باک.): چەسپ
قارین
(باک.): پاڕانەوه٬ لاڵانەوه٬ بقاڕە: بپاڕێوه٬ بلاوێنەوە