تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



بێ فەڕ(هەورا)
بەدفەڕ، ناپیرۆز، بەدوودم، شووم، بێ کەڵک. (هەورا)_ی: بەدفەڕی، ناپیرۆزی، بەدوودمی، شوومی
فەڕ
پیرۆزی٬ شان و شکۆ٬ کەڵک٬ پیت٬ بەرەکەت٬ پایەبەرزی٬بە-:پیرۆز٬ بەکەڵک. بەد-:بەدشووم٬ ناپیرۆز٬ بەدوودم٬ بەدفەڕ٬ گەند٬ بێ کەڵک. بێ-:گزرەیێتی
بامجان فەڕەنگی
تەماتە، توماتە
دانەیی فەڕەنگ
(ئەردە.): دانه٬ زەنگار٬ زاخی شین
فەڕات
فوڕات٬ ناوی زێیەکی ناودارە لە کوردستانی ژێر دەستی ترکانەوە دێتە سووریە و لە باشووری عیریقیدا لەگەڵ زێی دیجلەدا یەک دەگرێتەوە
فەڕاشە
(بار.خۆ.):قفڵ٬کڵۆم
فەڕانسەیی
زمانی فەڕانسان
فەڕاهەم
ئاماده٬ ساز
فەڕاهەم هاتن
پێکهاتنی چتێک
فەڕاهەم هێنان
پێکهێنانی چتێک
فەڕدار
بەکەڵک٬پیرۆز.-ی:پیرۆزی
فەڕشە
(هەو.):پنە
فەڕمەسۆن
کەسێکە بەندیواری بە هیچ جوورە ئاینێکەوە نەبێ
فەڕوبێر
پیت و پێز٬ خێر و بەرەکەت
فەڕوفیت
فەڕە
(کە.):تخوون؛ناوێرن-ی ئەم ناوچەیەبکەوون
فەڕەشخانە
دارێکە تەختەیەکی لەسەری دەدرێ زبڵی پێ کۆدەکەنەوە
فەڕەنگ
خەڵکی ڕۆژاوا٬ فەڕانسه٬ دانیشتووانی ڕۆژاوا و ئوڕووپا.فەرانسەوی
بامجانەفەڕەنگی
مەتەفەڕەنگی
کونکەر٬ درێرک
مەمکەفەڕەنگی
مەمکی دەستکرد
نەفەڕە
(ڕەوا.): گیایەکە جوورە سیوەڕەیەکە توولەشی دەئاوێ و لە نێزیک سیوەڕەی دەڕوێ
پۆرگەفەڕەنگی
جوورە بلۆقێکە لە نەخۆشی فەڕەنگییەوە پەیدا دەبی
ڕەفەڕەف
فڕەفڕی باڵی باڵندانه
کڵاوفەڕەنگی
کڵاوێکە دەکرێ بەسەر لوولەی کوورەدا بۆ ئەوەی ٬ کە دووکەڵەکەی باش دەرچێ و با نەیگێڕێتەوە