تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



مافەتە
(هەورا.): کرمێکە لە نێو گیایدایە چقڵی گیای بە لەشییەوە نووساوە ئاژاڵ کە بیخوا پێی دەمرێ. دەردێکی ئاژاڵان و مرۆیانە. خۆرە. گیایەکە ماڵات بیخوا پێی دەمرێ. (پژ.): ڕێنج٬ (گەورگ و مەنگوڕ)گیابڕ. لە لای مەردوخی سورقە کرمێکی گچکەیە لە نێو کاو کۆڵیدایە مەڕ بیخوا پێی دەمرێ
کڵفەتبار
خاوەند ماڵ و منداڵ٬ کڵفەتدار٬ خێزاندار.-ی: خاوەندێتی ماڵ و منداڵ٬ کڵفەتداری
کڵفەتدار
کلفەتبار٬ خاوەند ماڵ و منداڵ٬ -ی :کلفەتباری ٬ خاوەندێتی ماڵ و منداڵ
خەفەت
دلمایی، دڵگیری، دلمانی،خەم، پەرۆش، دەرد، جخار، جەخار، دڵمان، دڵگیربوون، دڵتەنگی، پەشێوی، دڵپرێ
دەرفەت
(باک.):دەلیڤ٬ کەلێن٬ کەلەبەر٬ هەڵکەوت٬ بەرکەڤ٬ (باک.):پێلیسک. کەیس٬ چەخش٬ مەیدان٬ هەل. –بوون: پێکران٬ پەرژان. لەدەستهاتن٬ بە-گەیشتن: پێڕاگەیشتن٬ پێگەیشتن
وەڵیفەت
سەرقەڵەمانه٬ دیاری
ژەن و کڵفەت
(هەورا.): ژن و خێزان
کڵفەت
کارەکەر٬ تەیان٬ تایەن٬ دایەن٬ قەرەواش٬ دەرماڵ.ماڵ و منداڵ
کەڵافەت
(ئەردە.): قەڵافەت٬ تووز٬ تەشک