تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



فەت
(فە):کاری نا لەبار و گەند
جەژنە فەتیرە
جێژنێکە جوولەکان نانی فەتیری تێدا دەکەن
سەربە فەتارەتدان
تووشکردنی یەکێک بە کارەسات و چووتمێکی وا ٬ کە سەری تێدا بچێ
فەتاح پاشایی
جوورە هەڵپەڕکێیەکە.جوورە پارچەیەکیشە لە کارگەی فەتاح پاشا دەردەچێ
فەتار
شەقار٬ درز٬ شەقار؛بێستانەکە شووتیەکانی شەقارشەقاربوون٬ فەتار فەتاربوون واتە قەڵەشاوون و درزیان بردووە
فەتارفەتار
شەقارشەقار٬ هەلاهەلا
فەتارەت
کارەسات٬ بە-دان:زیان پێگەیاندن٬ لەنێوبردن٬ لەنێو بردن٬ بە-چوون:لەناوچوون
فەتال
(باک.): باو٬ ڕۆژباشی٬ سڵاو
فەتاندن
(باک.): زەوی ژیاندنەوە٬ دووبارە کشت و کاڵ دەست پێکردنەوە
فەتاندی
(باک.): چاندراو
فەتراک دەر
زیاندەر٬ ئازاردەر
فەتسان
(باک.): خنکان٬ خەفەبوون٬ قەڵەشان
فەتساندن
خنکاندن٬ خەفەکردن
فەتسی
(باک.): بێن٬ پشوو٬ خنکا
فەتسین
(باک.): خنکان٬ خەفەکران٬ قەڵەشان
فەتهاندن
(باک.): فەتاندن
فەتووت
(هەورا.): -بیەن:داقنینەوە
فەتڕاک
زیان٬ دەرد و ئازار
فەتڕۆمە
(باک.): پەیوەند بۆدار و بار و چتی تر.-کرن:پەیوەند کردن
فەتکار
(فە):فەتکەر٬ گەندکار٬ خراوکار.-ی:گەندکاری