تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



فێر
فێڵ. ڕام٬ چەش٬ هیر٬ هیرا٬ هین٬ هۆگر٬ ڕاهاتوو.- بوون: ڕاهاتن٬ هەڤیسین٬ چەش بوون٬ هیربوون٬ هین بوون.- کردن: ڕاهێنان٬ چەشە و چەش کردن٬ هیرکردن. پێبوون: لێ ڕاهاتن . پێ- کردن: لێ ڕاهێنان
فێرا
لەگەڵ٬ پێڕا
فێربوون
لەیادگرتن٬ خووکردن٬ ڕاهاتن٬ هەڤیسین٬ چەشبوون٬ هووکارەبوون٬ (فە.) چارشانین٬ هین بوون٬ شارەزابوون٬ هۆگربوون بە چتێک
فێربیەی
(هەورا.): فێربوون
فێرز
تاڵووکه٬ پەلە
فێرس
(باک.): لێهاتوو٬ زیرەک٬ ووریا٬ لەندەهۆر٬ بەهێز٬ پاڵەوان٬ فێرست
فێرست
پێڕست٬ فێرس
فێروو
(کە.): خۆڕایی٬ فیڕۆ٬ مفتە
فێرکار
هیرەوان
فێرکردن
ڕاهێنان٬ هین کردن٬ شیرکرن٬ چەش کردن٬ شارەزاکردن٬ هۆگرکردن٬ یاددان٬ پێ هەڵچنین
فێرگە
شووێنێکە چتی تێدا فێر ببیت٬ خووێندنگە
پێ فێربوون
لێڕاهاتن
پێ فێرکردن
لێڕاهێنان