تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



فڕین
پەروازکردن٬ فڕان٬ فڕیان٬ باڵگرتنی باڵدارە بۆ حەوا٬ هەڵفڕین٬ لێدانی دەمار
بەرزفڕین
بڵندفڕینی باڵندەو فڕۆکە. پێ لە ئەندازەی بەڕەی خۆتێپەڕاندن، لە پلەی خۆ پتر بە خۆ خوڕین، قەپداگرتن
هلفڕین(باک.)
چاوفڕین
چاوپەڕین، لێدانی دەماری چاو
ڕافڕین
ڕاڕفین، به پێی ڕاوێژەی باکوور، که دەستەسووار و پیادەیەک پێکەوه بچنه ڕاوێ: (ڕاو.) ی پێدەڵێن که پێکەوه بچنه ڕاوەکەوێ: ناوی (هێله)یه بەڵام، که تاقەکەسێک بچێته ڕاوێ دەتووانێ بڵێ ئەز چووبوومه نێچیرێ چونکو بۆ تاکەسێک نێچیری پێدەڵێن