تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



فشە
دەنگی فیشەکی نەورۆزان و شادمانی٬فیشە. گەمە٬ لاف٬ فیشاڵ٬ گاڵتە٬ گەپ٬ یاری٬ زڕتەک٬ زڕتۆڵە٬بە-ڕای مەبووێرە.جوورە دەنگێکە وەک دەنگی تسی وایە
فشەفش
(کە.):-کردنەوە:بەکەسێکی (هەورا.): ڵکوتن. دەنگی لووتییه٬بۆ دەنگی چتێکیش بە کاردەبرێ بە دەم باو هەواوەی.فشەی یەک لەدووای یەکتری
فشەوەبوون
(کە.):لە خۆ بایی بوون
فشەکردن
بریتییە لە خۆ هەڵکێشان٬ گاڵتەو گەپکردن.دەرچوونی دەنگ بە فشەوە لە چتێک
فشەکڵاوتە
(هەورا.): چوڕڕە پۆپنە٬ چنگەڵە٬ شووان هەڵخەڵەتێنە٬ شووانخەڵەتێنە٬ باڵندەیێکە لە چۆلەکە گەورەترە بۆرکار و کڵاوونە (پۆپنە)٬ بەزۆری لەسەر ڕێگایان دەنیشێ و هەڵدەفڕێتەوە زۆر ناڕوات و دەنیشێتەوە گۆشتی دەخورێت
فشەڵ
فشۆڵ٬زەوی خاوو خاک ڕزیو٬ (کە.):سستەک٬ بۆ هەمووچتێکی فشۆڵ بەکاردەبرێ
مەفشەن
(باک.): تەختی جەنازە لەسەر شوشتن٬ تاتەشۆر٬ مەشفەن
شەفشە
فشفشە
(باک.): مرۆ و گیانداری ئەستوورن و گەورەن.بەدەنگی ماریش دەڵێن