تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



فرمانکردن
کارکردن٬ هەرمانکردن
فرمانکەر
کارکەر٬ هەرمانکە٬ فەرمانکار
فرمانگواز
کەسێکە بەردەستیت بکات.-ی:بەردەستێتی کردن
فرمێسک
هەرسی٬ (هەورا.): هەس٬ ڕۆندک٬ (باد.باک.):ڕۆنتک٬ هۆرمیس٬ هێستر٬ ڕندک٬ (زەن.):ئەسر٬ (باد.٬دەر.):ئەستێر٬ (موک.):ئەسرین٬ (هەر.):ڕۆنک٬ (هەورا.): هەرەس٬دڵۆپە و تکەی ئاوی چاو
فرمێسک ئاگر
خووێناو٬ هووناو
فرمێسک بزە
نێوی پەرتووکێکی کوردییە.زەردەخەنەیە بەدەم گریانەوە٬ گریانێکە بەدەم خۆشی و لە خۆشییەوە بێ
فرمێسک هەڵوەراندن
گریان بەکوڵ
فرنک
(باک.): تفنک٬ کونەلووت
فروو
فرووزوو
(باد.):هەرێز
فرووزی
(زا.):چتی چکۆڵە
فروون
فرووکەر
(باک.): نەفس٬ گیان
فرچک
خوو بە چتێکەوە گرتن لەسەردەمی شیرخووارنێوه٬ دەڵێن-ی پێوە گرتووە. هەوەڵخوواردنی منداڵ و بێچووی ساوایە لەمەمک و گووانی دایکیان٬ ژەک٬ (باک.): فرسک٬ فریشک٬ بۆمنداڵ و فەرخەی ئاژاڵ و ووڵاخان مەبەس لە شیرخوواردنێیە.- کردن: شیر دەر خووارددان. – کەوتنی منداڵ: سەر ڕانی شل دەبێ و زگی دەچی نێوانی ڕانی زگی شل دەبێدەڵێن:-ی کەوتووە دوایە دەیهێننەوە٬ زکچوونیش نیشانەیەتی
فرچۆک
(باک.): قەڵەمی موو
فرچیل
دانەوێڵەیەکە نیوەکوڵ بووبێ٬نۆکەکە-بووە
فرچە
فڵچە٬ پرچۆک٬ (باک.): پرچه٬ قەڵەمی موویین.
فرچەفرچ
فرچەلێدان
فڵچەلێدان٬ پاککردنەوە