تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



سفتە(ﺌەردە.)
چاپلووسی٬ مرایی. (ژاوە) سووتاو٬ برژاو. (ﺌەردە.) چتی سوواوەوەی لووس و سوواوەوە. (ﺌەردە.) قوڕی توند و پەیت._ وبوون: سفت بوون.
سەفتە
چینە چتێکی لەسەر یەکتری دانراوە- کردن: چت لەسەر یەکتری دانان.
شفتە (گەرمێن)
گۆشتی قیمه بە ئاردەوە پارچەپارچەی پان و خڕ و گچکە لە نێو ڕۆنیدا سوور دەکرێتەوە، شامی کەبایب. (ئەرده.) قسڵاوی خەست. کفتەی خڕ و پانکۆڵەی گۆشتی قیمەیە، کە لەناو ڕۆنیدا سوورکرابێتەوە.
مفتە
پێشمەرگه٬ هەیته٬ (کە.): مفرەدی
نانی حەفتە
ئەو نانەیە کە حەفتەیەک بۆ زاوای دەبەن
پالافتە
پاڵاوتوو، پاڵاوتە
چفتە(باک)
ڕەنجەڕۆ، فەلەکزەدە، بەدبەخت. (باک) تفەنگی ڕاوێ، جفتە
چەفتە(ڕۆژ)
چەتفەی ئاوریشمی، کە لە سەر دەبەسترێ، پارچەیێکی ئاوریشمییە بەسیم یا بە سوورمە چنراوە. داڵیت، داربەست. (ئەردە) درۆ، بوختان
ڕەفتە
(دزه.): ڕفحه
کفتە
چێشتێکە گۆشتی قیمە و برنج یا بڕوێشی بە سەلک تێدایە.کووته٬ کووفته٬ کووتلک٬ گرک٬ ئارۆک:کفتەی گۆشتی٬ سوورکراوەوەیە
کوفتە (هەورا.)
کووفتە (هەورا.)