تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



فاڵ
(ئەردە.): مروا٬ بەخت٬ چارەنووس٬ ڕۆدا٬ شانس٬ ڕەمل٬ نوقڵانەی خۆشی.-گرتنەوە:داخوورت گرتنەوە٬ڕەمل ئاویژتن.-ی باش:نوقڵانە٬ خاس وێژی٬ -ی خراو:قڕە٬ قڕاندن.هاتنە تەڵەبی ماین و ماکەر٬ خەڕڕەمە٬ مائین بەراز٬ ماینە کەبە -ە٬بۆووڵاخ و هیتر:گوهنێل٬ گووهنێر٬ گوهنەئێل٬ بۆ ڕەشەووڵاخ و ماین: بەتەڵەب٬بەفاڵ٬بەکەڵ٬ بۆسەگ و پشیلەی مێ(با)یە:بەبا.(کە)ڕاوکەی مریشکێ
فاڵبەند
(باد.):جادووگەر
فاڵچی
جادووگەر٬ ڕەملچی٬ کەسێکە فاڵی بۆخەڵکی بگرێتەوە
فاڵچێتی
جادووگەرێتی٬ خەریکی فاڵگرتنەوەبوون
فاڵگر
فاڵچین٬ فاڵگیر٬ئیغری گیر٬ بەختوێژ
فاڵگرتن
هاتنەفاڵی ماین و ماکەر٬ئیغری گرتن
فاڵگرتنەوە
بەختگرتنەوە
فاڵگیر
ئیغری گیر.بەخت وێژ٬فاڵچی
فاڵگەر
فاڵە
(ئەردە.): فاعلە٬کارگەر٬ کاریگەر
بەفاڵ
بەتەڵەب، بەبا، (باک) ئەلۆر، ماین، ماچە یا ماکەر کە ئارەزووی جووت بوونی بکەن._یام بۆ بەکار دەبری._ی: بەتەڵەبی، (باک) ئەلۆری
تافاڵ(لو)
گووێسووانە
ترفاڵ(ئەردە)
تڵتە، تڵپەی چت، تڵفار، تڵف، سڵف
تۆفاڵ(ئەردە)
تڵپە. ژەنگ و تووێژی مسی. تۆپەڵە قوڕی گچکەیە، کە بە میچی دادەدرێ و لەسەرویشەوە سوواخ دەدرێ