تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



ئەفغانستان
ووڵاتی ئەفغانانە، کە کەوتۆتە بەری ڕۆژهەڵاتی ئێران
داغانکردن
تاراج و بەرباد کردنی چت،بەیەکادان،پەڕاگەندەکردن.
سۆغانا
گوندێکە کەوتۆتە پێری ئاموودێوە.
قەڵغانە
نەخشێکە لەوێنەی قەڵغان دروست دەکرێ لە چیغیدا
چغاندن
چغەکردن
چەغانە
جوورە سازێکە
ئەرمەغان
کەونە شارێکی کوردانە لە کووێستانێدا
ئەفغان
ئەکەسەیە، کە لە ئەفغانستان دەژی
باغان
باغات. بۆگەلی باغە
تۆراغان
داغان
داووشیاگ،پاشیاگ،بەرباد،پەڕاگەندە.
دێردغان
(باک.): دەردغانە
دەغدەغان
(باک.): دەغدان، (باک.): مەگەنێ ئەزمێن، هێتم، (باک.): دگدگان، ئەستێرە قیبلەیە
شابڵغان(باک.)
گیایەکە.
شایلۆغان (هەورا.)
تووتەک و باڵەبان، مۆزیقە. مارشی شاهانە، میرزا مستەفا دلی دلی دەڵێ: شایلۆغان ژەنیا وەقاپی شاوە سامی سەرهەنگان مەدراوە پاوە.
فیغان
دادو هاوار و ئەفغان٬ فەریاد و گازییە
قەلغان بازی
بەکارهێنان و هەڵسووڕاندنی قەڵغان زۆر بەباشی
قەلۆغان
(کۆ.):گیایەکە هێندەی گوڵەبەڕۆژەیەکی بڵند دەبێ٬ بە سووتاوی و بەڕۆنەوە لە برین بدرێ دەیبرژێنێتەو و چاکیشی دەکاتەوە
قەڵغان
چتێکی گردی پانە لە چەرمی ئەستوور دروستدەکرێ و لەکاتی جەنگیدا دەکرێ بە بەرهەڵستی شیرو تیری دوژمن
قەڵەغان
(فە.):قالوو٬ تێسوو
لۆغان
(باد.):جییقنە سپیلکه٬ زۆر بێ پێزو بێ هێزیی لەڕۆیشتندا
چۆغان(هەو.، فە)
گیایەکە کۆلکەکەی بە کوتراوی وەکوو ئەسپۆن کەل و پەلی چڵکنی پێدەشۆرێ، کە بە لفکە لەشی خورشتداریشی پێ بشۆرێ زۆر بە سوودە
چەپۆغان
کارکردنی پەنهانی