تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



عەمڵەمەل (شا.)
خەزایی، لە کرۆکدا (حەمڵەمەل، ئەمڵەمەڵ، یا هەمڵەمەل)ه.
عەن
بڕوانه: عەعا.
عەناب
شیلان، ووشەیەکی بێگانەیه.
عەنبه
بڕوانه: عەمه.
عەنبەر
گیایەکی زۆر بۆنخۆشه، حەنبەر ڕاستتره.
عەنبەربۆ
ئانبەربۆ، جوورێکه لە برنجی سەدری درێژکار و باریک زۆر بۆنی خۆشه وەکوو بۆنی ئەنبەری.
عەنتیکه خانه
شووێنێکه چتی ئەنتیکەی تێدا دانرابێ.
عەنتێکه فرۆش
کەسێکه چتی ئەنتیکه بفرۆشی.
عەنتەر
مەیموونی نێرەی قوون سووره ڕاستیەکەی (حەنتەر)ه.
عەنزه ڕووت
حەنزەڕووت، چتێکه وەکو جیوەی تیسوو.
عەنووا
عەنیتکه
ئەنتیکه، حەنتێکه، سەیر، چتی نرخدار و بێ هاوتا. ـ چی: ئەنتێکه فرۆش، کەسێکیشه لە ناسینی چتی ئەنتیکەدا پسپۆر بێ.
عەنەزه
حەنەزه یا ئەنەزه یا هەنەزەیه، بە چارەوێی ڕەسەن دەڵێن، جوورێکه لە چارەوێی ڕەسەن.
عەنەقتێ (ئەرده.)
کورته باڵا و دەنگ زل. دارێکی بەرز و دەڕکاویه، بەرەکەی سوور و خڕ و شیرینه لەناوەوەشی دەنکی هەیه گچکەیه، کە وایه عەناب کوردی نیه ڕاستیەکەی شیلانه.
عەو
ووشەیێکه شووان مێگەڵی پێ لێ دەخوڕێ لەبنچینەدا (ئەو یا حەو یا هەو)ه . بڕوانه: عەوعەو.
عەوتەعەوت
عەوداڵ
ئەواڵ، ئەبداڵ، کەسێکه بەدووی چتێک یا گیانەوەرێکیدا بگەڕێ و نەیدۆزێتەوه.
عەوراڤ
ئەوراڤ، (باد.) هەور و ساماڵی تێکەڵ.
عەوعەو
حەوحەو، حەپەحەپەی سەگییه، وەڕی سەگییه.
عەوه
حەپه، ئەوه، حەپەی سەگی.