تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



عەلی بورده (باد.)
ئەلی بورده، نانی مزاش.
عەلی فووڕنه(باد.)
قاقەزی زووری ئەستوور، ئەلیفووڕنه.
عەلیخانی
چتێکه وەکو شەده وایه بەڵام ئەم تەختی ڕەش و قەراخی ڕەنگاوڕەنگه.
عەلیشیش
ئەلی شیش، قەلەموونه.
عەلەشیش
قەلەموونه کوردییەکەیەتی.
عەلەولەمانی (باد.)
ئەلەولەمانی، جووره هەنجیرێکه.
عەمار
ئەنبار ڕاستتره، شووێنی دەخڵ و دان و دانەوێڵه.
عەماراو
ئەنباراو ڕاستتره، دەفرێکی گەورەی قووڵه ئاسنگەر و پینەچی پڕی دەکەن لەئاو لەکاتی کاردا. چتێکی گەورەی تایبەتیه، کە پڕ بکرێ لەئاو بۆ کار.
عەمارته
خانووێکه یەک نهۆم لەژێرەوه بەقەد سەکۆیەک بەرزتربێ له زەوی، لە(عمارەت) ی ئارەوی وەرگیراوه.
عەماره
شاری عەماره ناوی پێشووی ئاوماڵه و ئاوماڵک بووه.
عەمارکردن
ئەنبار کردن، چت هەڵگرتن لە ئەنبارێدا.
عەمارەپۆ
تەنراوێکه بە هۆی کۆنی و زۆر مانەوەی لە ئەنباردا پوترکاوبێ.
عەمانج
ئامانج، نیشانه.
عەمبار
عەمباراو
ئەنباراو.
عەمبازبوون
ئامێزتێکوەرێنان بۆ زۆرانی یا شەڕ.
عەمرۆکه
گیایەکی بەهارییه وەکو گێلاخەی وایه لینجە و ناخورێ، ئەمرۆکه، حەمرۆکه، هەمرۆکه.
عەممه
بەری درەختێکی گەرمانییه، حەممه، ئەممه، هەممه.
عەمه
عەنبه بەری دارێکی گەرمیانییه، دەبی حەنبه یا ئەنبه یا هەنبه بووبێ وای بەسەر هاتووه.
عەمڵه
تیرەیەکه لە جاف، لە ڕەنگەزدا حەمڵه یا ئەمله یا هەمڵەیه.