تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



عەمار
ئەنبار ڕاستتره، شووێنی دەخڵ و دان و دانەوێڵه.
عەماراو
ئەنباراو ڕاستتره، دەفرێکی گەورەی قووڵه ئاسنگەر و پینەچی پڕی دەکەن لەئاو لەکاتی کاردا. چتێکی گەورەی تایبەتیه، کە پڕ بکرێ لەئاو بۆ کار.
عەمارته
خانووێکه یەک نهۆم لەژێرەوه بەقەد سەکۆیەک بەرزتربێ له زەوی، لە(عمارەت) ی ئارەوی وەرگیراوه.
عەماره
شاری عەماره ناوی پێشووی ئاوماڵه و ئاوماڵک بووه.
عەمارکردن
ئەنبار کردن، چت هەڵگرتن لە ئەنبارێدا.
عەمارەپۆ
تەنراوێکه بە هۆی کۆنی و زۆر مانەوەی لە ئەنباردا پوترکاوبێ.