تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



سێڤکێت بن عەردی(باد)
سێوی بی عاردی.
شێب و عەربان
دوو گوندی مەزنن و ناوداران لە نزیک شاری ماردینێدا.
عەبا
بڕوانه: عابا.
عەبداڵ
حەبداڵ، حەودال، سەوداسەر، گراو، دڵداره، ماخولیا. پۆڕی نێر.
عەبدۆیی
تیرەیەکی کورده، لەبنچینەدا حەودۆیی یا ئاودۆیی یا حەبدۆیی بووه.
عەبه
کورتکراوی عەبدوڵڵایە.
عەبوور
ئەبوور، خوژماندن. ـ ی: ئابۆری. پارچەیێکی ئاوریشمییه لەسەر دەبەسترێ.
عەبووێژ (ڕۆژ.)
ئەسپی، لەبنچینەدا حەبووێژ یا ئەبووێژه.
عەبڕەش
ئەبڕەش، گیاندارێکی مێ یینەی کەم شیره.
عەبەنووس
ئابەنووس، دارێکی ڕەش و نرخداره چتی لێ دروستدەکرێ.
عەبەکه
کورتکراوەوەی عەبدولکەریمه.
عەتفک
(زا.) ئەتفک، تیلماسکەترێ.
عەته، عەتەو
کورتکراوەوەی (عطاءالله) یه.
عەجەم
لە زەراوەی کورداندا بە فارسی و تورکەکانی ئازەربایجانێ دەڵێن، حەجەم. ـ ی: زمانی حەجەمی. خوو و ڕەفتار و کرداری حەجەمی. چەپەخانی گۆشت کوتانێ، ئادەمی ناشی و گێل.
عەداب
ئاداب، کێم و خووین پێکەوه.
عەدەلەکه
حەدلەکه، جووره گۆرانیێکی کوردییه.
عەرد
ئەرز، زەوی، حەرد له (ارض) ی ئارەوی وەرگیراوه.
عەردانی (باد.)
حەردانێیه، زۆرانی، زۆرەوانی.
عەرزوحاڵ